هه‌ولێر.. كارگەیەکی ئامادەکردنی ساردەمەنی و شیرینی ده‌ستی به‌سه‌ردا گیرا
کارگەیەکی ئامادەکردنی ساردەمەنی لە خانوویەکدا ده‌ستی به‌سه‌ردا گیرا، کە بەشێوەیەکی نایاسایی و بێ مۆڵەت کاریان دەکرد و 5 کەسیش دەستگیرکران کە لەوێ کاریان دەکرد.
، ئه‌وانه‌ی له كارگه‌كه كار ده‌كه‌ن، به‌شێكیان كوردی پارچه‌كانی دیكه‌ن و خه‌ڵكی هه‌ولێریشیان له‌گه‌ڵدایه، كاری سه‌ره‌كیشیان درووستكردنی سارده‌مه‌نی و شیرینی بووه بۆ زۆربه‌ی شوێنه‌كانی هه‌ولێریش ناردوویانه.
هه‌روه‌ها رایگه‌یاند، ماڵه‌كه وه‌كو كارگه‌یه‌ك به‌كارهاتووه، به‌ڵام هیچ به‌ڵگه‌نامه و مۆڵه‌تێكی ته‌ندرووستیان نه‌بووه، به‌ڵام ئه‌وان كاری خۆیان كردووه.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانیش زۆربه‌ی كه‌لوپه‌له به‌كارهاتووه‌كان، ئێكسپایه‌ر بوونه، وه‌ك له وێنه و ڤیدیۆكانیش ده‌رده‌كه‌وێت، ئه‌و كه‌لوپه‌لانه‌ی له درووستكردنیان به‌كارهاتوون، هیچیان به‌ڵگه‌نامه‌ی فه‌رمییان له‌گه‌ڵدا نییه.
هه‌ندێك له‌و كه‌لوپه‌لانه ته‌نها رێككه‌وتنی به‌رهه‌مهێنان و به‌سه‌رچوونیان له‌سه‌ر نووسراوه، ئه‌وانیش به‌سه‌رچوونه و نابێت به‌كاربهێنرێن. هه‌ر له ناو كارگه‌كه‌دا، پاشماوه‌ی مشك و خشۆكی دیكه به‌رچاو ده‌كه‌وێت.
k24-
