سه‌نته‌ری شاری هه‌ولێر فراوان ده‌كرێت
عه‌لی ڕه‌شید, بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی: "پلانی خزمه‌تكردنی قه‌زا و ناحیه‌كانی هه‌ولێرمان داناوه، له‌وانه پلانی ته‌ندروستی و دروستكردنی قوتابخانه و قیرتاوکردنی ڕێگاکان و پرۆژه‌ی ئاو، به‌تایبه‌ت قه‌زا و ناحیه‌كانی ده‌وروپشتی هه‌ولێر، كه نزیكن، چونكه له ماوه‌یه‌كی كورتدا ده‌كه‌ونه سنووری سه‌نته‌ری شاری هه‌ولێر، فه‌رمانگه‌كانی شاره‌وانی داوای بودجه‌ی دیكه‌یان كردووه بۆ وێستگه‌ی كارەبا و چاوه‌ڕوانی زیاتركردنی ئه‌وه‌شین".
عه‌لی ڕه‌شید گوتی: "به‌شێك له پرۆژه‌كان له‌سه‌ر بودجه‌ی په‌ره‌پێدان و به‌شێكی دیكه‌شیان له‌سه‌ر داهاتی ناوخۆیه. له ئه‌نجومه‌نی پارێزگاش ساڵێك لەمەوبەر بڕیارمان دا سنووری شاری هه‌ولێر به‌رفراوان بكه‌ین، له‌جیاتی 6 شاره‌وانی، فراوان بكرێت بۆ 9 شاره‌وانی، له‌وانه‌ش شاره‌وانیی به‌حره و كانی قرژاڵه و بنه‌سڵاوە و كه‌سنه‌زان و شاوێس و داره‌توو و پیرزین، ئه‌مه‌ش هه‌یكه‌لیه‌ی ده‌وێت و كاری ده‌وێت كه به‌رده‌وام تێیدا خه‌ریكین".
عه‌لی ڕه‌شید گوتیشی: "هه‌ولێر به‌خێرایی گه‌شه ده‌كات، کار و ژیانی 24 كاتژمێری له هه‌ولێر به‌رده‌وامه، له شوێنه گه‌شتیارییه‌كانی سه‌نته‌ری شاری هه‌ولێر تا دووی شه‌و موڵ و بازاڕ هه‌یه".
kdp-
