چنار سەعد: نێچیرڤان بارزانی 10ی مانگی داھاتوو سوێندی یاسای دەخوات و پێکهاتەکانیش بەشداریی پێکهێنانی حکوومەت دەکەن.

چنار سەعد: نێچیرڤان بارزانی 10ی مانگی داھاتوو سوێندی یاسای دەخوات و پێکهاتەکانیش بەشداریی پێکهێنانی حکوومەت دەکەن.
ئەندامێکی سەرکردایەتی پارتی ئاشکرای دەکات، بڕیاری یەکێتی هەرچۆنێک بێت لە داهاتوودا، حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە وادەی دیاریکراوی خۆیدا پێکدەهێنرێت.

چنار سەعد عەبدوڵڵا، ئەندامی سەرکردایەتی پارتی دیموکراتی کوردستان بە کوردستان24ی راگەیاند: "بەپێی ئەو وادەیەی بە پەرلەمانتاران گەیشتووە، نێچیرڤان بارزانی 10ی مانگی داھاتوو سوێندی یاسای دەخوات و پێکهاتەکانیش بەشداریی پێکهێنانی حکوومەت دەکەن".

بەپێی زانیارییەکانی کوردستان24، رۆژی 10/06/2019، پەرلەمانی کوردستان له‌ هۆڵی سه‌عد عه‌بدوڵڵا کۆدەبێتەوە و سەرۆکی هەرێمی کوردستان سوێندی یاسای دەخوات.

هەروەها بڕیارە رۆژی 12/06/2019، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە مەراسیمێکدا مەسرور بارزانی بۆ پێکهێنانی حکوومەت رابسپێرێت، سەرۆکی راسپێردراوی حکوومەتیش، ماوەی 30 رۆژ مۆڵەتی هەیە تاکو کابینەی نوێی حکوومەت پێکبهێنێت.




K24
Top