زه‌ریف بۆ نێچیرڤان بارزانی: هیوادارم پەیوەندییەکانمان بەرەوپێشچوونی زیاتر ببینن
ئەمڕۆ چوارشەممە 29-5-2019 له په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیدا جه‌واد زه‌ریف، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران پیرۆزبایی لە نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هه‌ڵبژێردراوی هه‌رێمی كوردستان کرد و، هیوای سه‌ركه‌وتنی له كار و ئه‌ركه‌كانیدا بۆ خواست.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران ئاماژه‌ی به "رۆڵی دیاری نێچیرڤان بارزانی كرد و هیوای خواست كه له ماوه‌ی سه‌رۆكایه‌تیی به‌ڕێزیاندا په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و عێراق له‌گه‌ڵ كۆماری ئیسلامیی ئێران به‌ره‌وپێشچوونی زیاتر له هه‌موو بواره‌كاندا به‌خۆیانه‌وه ببینن".
هەروەها لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هه‌ڵبژێردراوی هه‌رێمی كوردستان سوپاسی پهیوهندییەکە و پیرۆزبایی جه‌واد زه‌ریف، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێرانی كرد و دووپاتی كرده‌وه كه "هه‌رێمی كوردستان وه‌ك هه‌میشه خوازیاری په‌یوه‌ندیی دۆستانه و دراوسێیانه‌ی باشه له‌سه‌ر بنه‌مای به‌رژه‌وه‌ندیی هاوبه‌ش له‌گه‌ل هه‌موو وڵاتانی ناوچه‌كه".
KDP -
