ئاگر لە دەغڵ و دانی جوتیارانی كوردی سێ گوندی داقووق به‌ردراوه‌

 ئاگر لە دەغڵ و دانی جوتیارانی كوردی سێ گوندی داقووق به‌ردراوه‌

لەسێ گوندی کاکەیی نشین له سنوری شارۆچکەی داقوق ئاگر لەدەغڵ و دانی جووتیارە کوردەکان بەردرا و سەرچاوەی ئاگرەکەش نادیارە.

رەجەب عاسی کاکەیی، چالاکوانی کاکەییە و دانیشتوی گوندی عەلی سەراییە، ، لە سێ گوندی کاکەیی نیشین لە شارۆچکەی داقوق، ئاگر لە دەغڵ و دانی جوتیارە کوردەکان بەردرا.

گوتیشی ئاگره‌كه‌ گوندەکانی عەنانە، عەرەب کۆیی و عەلی سەراینی گرتووه‌ته‌وه‌ و هێشتا سەرچاوەی ئاگرەکە نازانرێت لەکوێوه‌ بووه‌.

گوتیشی: لەترسی بۆمبی چێنراو لەسەر رێگاکان، جووتیارە کوردەکان تەنها لە دوورەوە تەماشای سوتانی دەغڵ و دانەکانیان دەکەن و ناتوانن بڕۆن بیکوژێننەوە، چونکە چەند جارێک، بۆمبی چێندراو دانراوە لە رێگای جوتیارەکان لەکاتی چونیان بۆ کوژانەوەی دەغڵەکانیان پێیاندا تەقیوەتەوە، بۆیە ئێستا ترسی دووبارە بوونەوەی هەمان سیناریۆیان هەیە.

خەڵکەکەیش هانایان بۆ هێزە ئەمنییەکان بردووە، بەڵام هیچ کام لە هێزە ئەمنییەکان بەدەمیانەوە نەچوونە.
K24-
Top