سه‌رۆك وه‌زیرانی به‌ریتانیا پیرۆزبایی له نێچیرڤان بارزانی ده‌كات
به‌بۆنه‌ی هه‌ڵبژاردنی نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌ڵبژێردراوی هه‌رێمی كوردستان بۆ ئه‌و پۆسته، تێریزا مێی، سه‌رۆك وه‌زیرانی به‌ریتانیا په‌یامێكی پیرۆزبایی ئاراسته‌ی نێچیرڤان بارزانی ده‌كات.
له تویتێكدا له هه‌ژماری تایبه‌تی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی به‌ریتانیا، مێی نووسیویه‌تی: "پیرۆزبایی له نێچیرڤان بارزانی ده‌كه‌م، كه وه‌ك سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان هه‌ڵبژێردراوه".
جه‌ختیش ده‌كاته‌وه، "شانشینی یه‌كگرتووی به‌ریتانیا هه‌وڵ ده‌دات په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ گه‌لی كوردستان به‌هێز بكات".
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆش هه‌ر به‌و بۆنه‌یه‌وه، جێرمی هانت، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا له تویتێكدا له تۆڕی كرمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر په‌یامێكی پیرۆزبایی ئاراسته‌ی نێچیرڤان بارزانی كرد.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا له تویته‌كه‌یدا نووسیویه‌تی، ئێستا خۆشحاڵم به‌وه‌ی كه نێچیرڤان بارزانی وه‌ك سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان هه‌ڵبژێردراوه.
جێرمی هانت ئاماژه به‌وه‌ش ده‌دات، شانشینی یه‌كگرتوو به‌رده‌وام په‌یوه‌ندییی به‌هێزی له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان هه‌بووه.
جه‌ختیش ده‌كاته‌وه، وڵاته‌كه‌ی پشتگیری نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات، له بونیادنانی گیانی یه‌كگرتوویی و لێبوورده‌یی له كوردستان و عێراق و جیهان.
دوای ئه‌وه‌ی دوێنێ 27/5/2019، له كۆی 81 په‌رله‌مانتاری ئاماده‌بوو له دانیشتنی په‌رله‌مان، نێچیرڤان بارزانی به ده‌نگی 68 په‌رله‌مانتار وه‌ك سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان هه‌ڵبژێردرا و له‌سه‌ر ئاستی هه‌رێمی و نێوده‌وڵه‌تی ده‌یان په‌یامی پیرۆزبایی به‌و بۆنه‌یه‌وه ئاراسته‌ی سه‌رۆكی هه‌ڵبژێردراوی هه‌رێم كراون.
K24-
