رانیه.. له رووداوێكی هاتووچۆدا 7 كه‌س بریندار بوون
، رایگه‌یاند، هه‌ر حه‌وت كه‌سه‌كه له‌ناو ئۆتۆمبێلێكی جۆری تۆیۆتا بوونه، كه خۆی به دارێكدا كێشاوه، دواتریش به‌ر دیوار و ستوونێك كه‌وتووه.
محه‌مه‌د عه‌بدوڵڵا، به‌ڕێوه‌به‌ری كارگێڕی نه‌خۆشخانه‌ی رانیه به كوردستان 24ی راگه‌یاند، سه‌رنشینانی ئۆتۆمبێله‌كه له كرێكاری گه‌ڕاونه‌ته‌وه و چاره‌سه‌ری پێویستیان بۆ كراوه، به‌ڵام ته‌ندرووستی دووانیان باش نییه.
هه‌روه‌ها رایگه‌یاند، ئه‌و دووانه‌ش له ژێر چاودێریدان و سه‌رقاڵی چاره‌سه‌ری و وه‌رگرتنی تیشكن.
، ئه‌و كرێكارانه له پارشێوه‌وه له‌سه‌ر كاربوونه، كه‌مێك به‌ر له ئێستا و دوای ته‌واوبوونی كاره‌كه‌یان گه‌ڕاونه‌ته‌وه، به‌ڵام له رێگادا تووشی رووداوه‌كه بوونه.
K24-
