ئەیاد عەللاوی پیرۆزبایی لە نێچیرڤان بارزانی دەكات

	 ئەیاد عەللاوی پیرۆزبایی لە نێچیرڤان بارزانی دەكات
لە پەیوەندییەكی تەلەفۆنیدا، د. ئەیاد عەللاوی، سەرۆكی هاوپەیمانیی وەتەنییە، بە بۆنەی هەڵبژاردنی وەك سەرۆكی هەرێمی كوردستان لەلایەن پەرلەمانی كوردستانەوە، پیرۆزبایی لە نێچیرڤان بارزانی كرد و هیوای سەركەوتنی بۆ خواست لە ئەركی نوێیدا.

لای خۆیەوە، نێچیرڤان بارزانی سوپاسی پەیوەندیی تەلەفۆنی و پیرۆزباییەكەی ئەیاد عەللاوی كرد و هیوای خواست لە قۆناغی داهاتوودا بە هەموو لایەك بتوانن بە هاوبەشی خزمەتی باشتر بە وڵات و پێكهاتەكانی‌ بكەن.

تاوتوێكردنی پەیوەندییەكانی هەولێر ـ بەغدا و چارەسەركردنی ئەو كێشانەی كە ماون بە ڕێگەی دیالۆگ و دووپاتكردنەوەی بنەمای گفتوگۆ بۆ چارەسەركردنی كێشەكان، لایەنێكی دیكەی پەیوەندییە تەلەفۆنییەكە بوو.
KDP-
Top