ئەنجومەنی سەرکردایەتیی یەکێتی ڕاگەیاندراوێکی بڵاو کردەوە

ئەنجومەنی سەرکردایەتیی یەکێتی ڕاگەیاندراوێکی بڵاو کردەوە
ئەنجومەنی سەرکردایەتیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ڕاگەیاندراوێکی لەبارەی ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٩ی ٥ی ٢٠١٩ی ئەنجومەنەکە بڵاو کردەوە.


بەپێی ڕاگەیاندراوەکەدا، لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی سەرکردایەتیی یەکێتیدا، پشتیوانی بۆ ڕاگەیاندراوەکەی دوێنێی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی دەربڕدراوە و پێداگری لەوە کراوە کە کێشەکانی هەولێر، بەغدا و کەرکووک چارەسەر بکرێن.


ئاماژەش بەوە دراوە کە لەو کۆبوونەوەیەدا دۆخی سیاسی و ئەمنی و ئیداریی ناوچە کوردستانییەکانی (کەرکووک، خانەقین، دووز، شنگال و مەخموور) هەڵسەنگێندراوە. هاوکات ”ھەماھەنگی‌ و تەبایی لایەنە سیاسییەکانی کوردستان، بەتایبەتی یەکێتی‌ و پارتی بەپێویستیەکی قۆناغەکە زانی، بۆ ئاسایی کردنەوەی دۆخی ئەو ناوچانەو رووبەرووبونەوەی مەترسییەکانی تیرۆر و ڕێگەگرتن لە ھەوڵەکان بۆ سەرلەنوێ شێواندنی واقیعی دیمۆگرافیی ناوچەکە“.











باسنيوز
Top