یەکێتی: شاسوار عەبدولواحید ئازاد ناکرێت

یەکێتی: شاسوار عەبدولواحید ئازاد ناکرێت
ئەندامێکی فراکسیۆنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە پەرلەمانی کوردستان ڕای گەیاند کە شاسوار عەبدولواحید ”ئازاد ناکرێت“.

لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا، ژمارەیەکی کەم لە کادیرانی جووڵانەوەی (نەوەی نوێ) کە شاسوار عەبدولواحید سەرۆکایەتی دەکات، لە پێناو ئازادکردنی سەرۆکەکەیان، چەندین ڕێگەیان گرتە بەر کە یەکێکیان ئەنجامدانی خۆپیشاندان بوو.

لە بەرامبەردا زکری ئەحمەد، ئەندامی فراکسیۆنی یەکێتی لە پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند: ”پرسی شاسوار عەبدولواحید یاساییە و سیاسی نییە، ئەوانیش ئازادن چی دەڵێن بە یەکێتی و وەڵامیان نادەینەوە".

جەختیشی کردەوە کە ”لەژێر ھیچ فشارێکدا“ شاسوار عەبدولواحید ئازاد ناکرێت، مەگەر دادگا بڕیاری ئازادکردنی بدات.

پێشتریش عوسمان بانیمارانی، ئەندامی سەرکردایەتیی یەکێتی رایگەیاندبوو کە لە داهاتوودا بڕیاری کۆتایی لەبارەی چارەنووسی شاسوار عەبدولواحید دەدرێت و ”خۆیشی بەرپرسیارێتییەکەی لە ئەستۆ دەگرێت“.












باسنیوز
Top