هەولێر.. زەوی بەسەر سوودمەندانی پرۆژەی گوندی کۆریدا دابەش کرا

هەولێر.. زەوی بەسەر سوودمەندانی پرۆژەی گوندی کۆریدا دابەش کرا
ئەمڕۆ لە شارەی هەولێر و بە ئامادەبوونی نەورۆز مەولوود، وەزیری شارەوانی و نەوزاد هادی پارێزگاری هەولێر، ڕێوڕەسمی تیروپشكی دابەشکردنی زەوی بەسەر زیانلێکەوتوانی پرۆژەی نیشتەجێبوونی کۆری بەڕێوە چوو.

لەمبارەوە نەورۆز مەولوود، وەزیری شارەوانیی هەرێمی وکردستان لە پرێس کۆنفرانسێکدا بۆ میدیاکان گوتی: "دوای ماوەیەک و بە چاودێریی سەرۆکایەتیی شارەوانی هەولێر و پارێزگار تواندرا گرفتی هاووڵاتیانی زیانلێکەوتوو لە پرۆژەی نیشتەجێبوونی گوندی کۆرێ چارەسەر بکرێت، بۆیە شوێنێک لە نزیک گوندی "گەزنە"ی نزیک عەنکاوە دەستنیشان کراوە کە ئەو هاووڵاتییانە بتوانن خانووی لێ دروست بکەن".

گوتیشی: "ئەمڕۆ ڕێوڕەسمی تیروپشکەکە بە ئامادەبوونی داواکاری گشتیی هەولێر بەڕێوە چوو و هاوکات نوێنەری هاووڵاتییانی بەشداربووی پرۆژەی گوندی کۆریش ئامادە بوو و بۆ خزمەتگوزارییەکانیش لەگەڵ سەرۆکایەتیی شارەوانیی هەولێر و بە هاوکاریی وەزارەتی دارایی و پارێزگار هیوادارم بتوانین سەرجەم خزمەتگوزارییەکان بە نۆرە دەست بە جێبەجێکردنیان بکرێت".

زیاتر لە چوار هەزار هاووڵاتیی کەلە پرۆژەی گوندی کۆری پێشتر پارەی خانوونی نیشتەجێبوونیان داوە، دەبێ قەرەبوو بکرێنەوە، بەپێی زانیارییەکان 120 کەس لەو ژمارەیە خانوویان ووررگرتووە و باقییکەشیان لەو تیرپشکەدا زەوییان بەر دەکەوێت.










باسنيوز
Top