چوار لیژنە بۆ ناچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێمی کوردستان پێکھێنرا

چوار لیژنە بۆ ناچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێمی کوردستان پێکھێنرا
لەلایەن لیژنەی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێمی کوردستان لە پەرلەمان، چوار لێژنەی جیاواز بۆ ئەو ناوچانە پێکھێنرا و ئەم لیژنانە راپۆرتی تەعریب و داگیرکاری و زیانەکانی ناوچەکان تۆمار دەکەن لیژنەکان دابەشی چوار ناوچە بوون.

ناسر ئەحمەد بڕیاردەری لیژنەی ناوچە کوردستانیەکان کە خۆی بە سەرۆکایەتیی لیژنەیەک دەچێتە خانەقین و دەوروبەری، لەمبارەوە رايگەیاند:" لیژنەکەیان چوار لیژنەی پێکھێناوە بۆ سەردانی ناوچە کوردستانییەکان".

بڕیاردەری لیژنەکە لەبارەی دابەشکردنی لیژنەکانەوە گوتی: "لیژنەیەکیان دەچێتە سنووری خانەقین و لیژنەیەکی دیکەش دەچێتە سنووری کەرکووک و لیژنەیەکیش بۆ سنوری مەخموور و لیژنەیەکی دیکەش دەچێتە سنووری شنگال".

گوتیشی: "کاری ئەم لیژنانە ئەوە دەبێت ڕاپۆرتی خۆیان لەسەر زیان و تەعریب و داگیرکاریی زەوی و خانووی کشتوکاڵی هاووڵاتیانی کورد دەنووسێتەوە و لە راپۆرتێکدا ئامادەی دەکات بۆ قەرەبووکردنەوە و ئاگادارکردنەوەی سەرجەم نوێنەرایەتی و کونسووڵگەریی وڵاتان و حکوومەتی عێراق و دامودەزگاکانی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان".

لەبارەی ماوەی ئامادەکردنی راپۆرتەکەوە گوتیشی ١٥ رۆژمان لەبەردەستە بۆ ئامادەکردنی راپۆرتەکە و دوای تەواوبوونی راپۆرتەکە دەچینە بەغدا.










باسنيوز
Top