سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری پیرۆزبایی له نێچیرڤان بارزانی دەکات
به بۆنه‌ی هه‌ڵبژاردنی نێچیرڤان بارزانی به سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، دادوه‌ر به‌نگین قاسم محه‌مه‌د سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ریی هه‌رێمی كوردستان برۆسكهیهكی پیرۆزبایی ئاراسته‌ی نێچیرڤان بارزانی کردووە.
لە بەشێک لەو پەیامەدا کە نوسخیەکیشی بۆ ئاژانسی (باس‌نیوز) نیردراوە، هاتووە: "هیوادارین وه‌ك چۆن له رابردوو به‌ڕێزتان نموونه‌ی سه‌ركه‌وتووی كاری پێكه‌وه‌یی و هاوبه‌شی له بڕیاردان بوونه بۆ چاره‌سه‌ریی كێشه‌كان و تێپه‌ڕاندنی قۆناغه سه‌خته‌كان، له ساڵانی داهاتووش هه‌رێمی كوردستان به هه‌وڵ و كۆششی به‌ڕێزتان هه‌نگاوی جیدی بنرێت بۆ چاكسازی و چه‌سپاندنی یاسا و هاوكاری و هه‌ماهه‌نگی زیاتری هه‌ر سێ ده‌سه‌ڵاته‌كان له هه‌رێمی كوردستان، ئه‌ویش له‌پێناو به‌هێزتركردنی ئه‌زموونی هه‌رێمی كوردستان".
دەقی پەیامەکە:
به‌ناوی خوای گه‌وره‌و میهره‌بان
به‌بۆنه‌ی وه‌رگرتنی متمانه له په‌رله‌مانی كوردستان و هه‌ڵبژاردنی به‌ڕێزتان به سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان گه‌رمترین پیرۆزبایی له به‌ڕێزتان ده‌كه‌ین. له ساڵانی رابردوو هه‌رێمی كوردستان به قۆناغی سه‌خت و دژواری جیاجیادا تێپه‌ڕ بووه و له‌و قۆناغانه‌دا به‌ڕێزتان وه‌كوو سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، رۆڵ و كاریگه‌ری گه‌وره‌تان له تێپه‌ڕاندنی ئه‌و قه‌یرانانه و سه‌ركردایه‌تیكردنی هه‌رێمی كوردستان به‌ره‌و كه‌ناری ئارام‌دا هه‌بووه.
ئێستاش به هه‌ڵبژاردنی به‌ڕێزتان وه‌ك سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، هیوای سه‌ركه‌وتنتان بۆ ده‌خوازین و هیوادارین وه‌ك چۆن له رابردوو به‌ڕێزتان نموونه‌ی سه‌ركه‌وتووی كاری پێكه‌وه‌یی و هاوبه‌شی له بڕیاردان بوونه بۆ چاره‌سه‌ریی كێشه‌كان و تێپه‌ڕاندنی قۆناغه سه‌خته‌كان، له ساڵانی داهاتووش هه‌رێمی كوردستان به هه‌وڵ و كۆششی به‌ڕێزتان هه‌نگاوی جیدی بنرێت بۆ چاكسازی و چه‌سپاندنی یاسا و هاوكاری و هه‌ماهه‌نگی زیاتری هه‌ر سێ ده‌سه‌ڵاته‌كان له هه‌رێمی كوردستان، ئه‌ویش له‌پێناو به‌هێزتركردنی ئه‌زموونی هه‌رێمی كوردستان.
دادوه‌ر به‌نگین قاسم محه‌مه‌د
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری
29\5\2019
