بەشیر حەداد: چاوهڕوانین سهرۆكی ههرێم زەمینەسازی بكات بۆ چارەسەری كێشەكانی نێوان بەغدا وهەولێر
جێگری دووهمی سهرۆكی ئهنجوومهنی نوێنهرانی عێراق، بهشیر حهداد رایگهیاند، ئێمە چاوەڕوانی ئەوە دەكەین نێچیرڤان بارزانی كار بۆ زەمینەسازی پێویست بكات بۆ چارەسەركردنی ئەو كێشە و پرسە هەڵپەسێردراوانەی لەنێوان بەغدا وهەولێردا ماون.
دوای ههڵبژاردنی وهك سهرۆكی ههرێمی كوردستان، بهشیر حهداد پهیامێكی پیرۆزبایی ئاراستهی نێچیرڤان بارزانی كرد.
له پهیامهكهدا هاتووه: متمانەیەكی تەواومان هەیە بەوەی سەرۆكایەتی تازە هەڵبژێردراوی هەرێمی كوردستان رۆڵێكی كاریگەر دەبینێت بۆ بونیادنانی پەیوەندیی پتەو و باشتر لەنێوان هەموو حزب و لایەنە سیاسیە كوردستانییەكان و نزیكتركردنەوەی بیر و ڕا و بۆچوونەكان لەسۆنگەی باوەڕی بوون بە یەكڕیزی ماڵی كورد و یەكخستنی و پێشكەشكردنی باشترین خزمەتگوزاری بۆ هاووڵاتیان.
هەروەها گوتی: نێچیرڤان بارزانی ئەزموونێكی چەندین ساڵەی بەردەوامی لەسەرۆكایەتیكردنی حكومەتی هەرێمی كوردستان هەیە و بێگومان رۆڵ و كاریگەری سیاسییان لەسەر ئاستی نیشتیمانی بەردەوام دەبێت. ئێمە چاوەڕوانی ئەوە دەكەین لە بەڕێزیان كار بۆ زەمینەسازی پێویست بكات بۆ چارەسەركردنی ئەو كێشە و پرسە هەڵپەسێردراوانەی لەنێوان بەغدا و هەولێردا ماون هەروەها بۆ بەهێزكردنی پەیوەندی نێوان هەرێمی كوردستان و هێزە سیاسییەكانی دیكەی عیراق، هیوادارین ئاشتی و ئاوەدانی لە كوردستان و هەموو عێراق بەرقەرار بێت.
k24-
