سیامەند حاجۆ: نێچیرڤان بارزانی دەتوانێت لە سەر ئاستی نێودەوڵەتی نوێنەراتیی کورد بکات
ئەمڕۆ، سێشەممە (٢٨-٥-٢٠١٩)، نێچیرڤان بارزانی بە ٦٨ دەنگی پەرلەمانتاران لە کۆی ٨١ دەنگ به سەرۆکی هەرێمی کوردستان هەڵبژێردرا.
سیامەند حاجۆ، سیاسەتمەداری دیاری کوردی ڕۆژئاوای کوردستان، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی گوت: "شوێنپەنجەی نێچیرڤان بارزانی بە پێشکەوتن و پەرەپیدانی هەرێمی کوردستانەوە دیارە و، ئێستاش کاراکتەرێکی بەهێزە و دەتوانێت ڕۆڵێکی گەورە ببینێت."
ناوبراو گوتی: "ناوچەکە بە دۆخێکی هەستیاردا تێپەڕ دەبێت. نیچیرڤان بارزانی، ئەو سەرۆکە بەهێزەیە کە دەتوانێت بەرگەی هەموو ناخۆشییەکان بگرێت، وەک چۆن پێشتر ڕووبەڕووی ناخۆشییەکان بووەتەوە."
حاجۆ ئاماژەی دا: "بڕوامان بە نێچیرڤان بارزانی هەیە، چونکە دەتوانێت لەسەر ئاستی کوردستان دیموکراسی و پەرەپێدانی سیاسی و کۆمەڵایەتی دابین بکات."
kdp-
