36 هەزار پەنجەماسی خرانە ناو دوو بەنداوی باوەشاسوار و ئەڵوەنەوە
كەریم عەلی، ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی، ڕایگەیاند: "پاش ئەوەی لە ماوەی ڕابردوودا لەگەڵ هاوكارم محەمەد شێخ وەهاب، بە نووسراوێك داوامان لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی كرد داوا لە ئیدارەی گەرمیان بكات پەنجەماسی بۆ بەنداوی "باوەشاسوار" لە شاری كفری و بەنداوی "ئەڵوەن" لە شاری خانەقین دابین بكات، دوێنێ 27/5/2019 ڕێژەیەكی زۆر پەنجەماسی فڕێ درایە هەردوو بەنداوەكەوە".
گوتیشی "بڕی 22 هەزار پەنجەماسی لە جۆری (كارب) خراوەتە بەنداوی باوەشاسوارەوە و 14 هەزار پەنجەماسیش خراوەتە بەنداوی ئەڵوەنەوە لە شاری خانەقین".
بەپێی زانیارییەكان تەواوی پەنجەماسییەكان لەلایەن كۆمپانیای گازپڕۆمی ڕووسییەوە دابین كراوە.
باسنیوز
