هێڤیدار ئەحمەد: پارتی بە هەموو ڕێککەوتنەکانی لەگەڵ یەکێتیدا دەچێتەوە
کەمێک لەمەوبەر، هێڤیدار ئەحمەد، ئەندامی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی کوردستان ڕایگەیاند: ”پارتی بە هەموو ڕێککەوتنەکانی بە یەکێتیدا دەچێتەوە“.
ئەوەشی ئاشکرا کرد کە ”بەبێ دەنگدانی ئێمە، هیچ کاندیدێکی یەکێتی لە ڕێگەی پەرلەمانەوە ناتوانێت هیچ پۆستێک وەربگرێت و ڕێژەی یاسایی بەدەست بهێنێت“.
هێڤیدار ئەحمەد دووپاتی کردەوە کە بڕیاریان داوە لەبەر ئەوەی فراکسیۆنی یەکێتی بەشدارییان لە دانیشتنەکەی پەرلەماندا نەکرد، فراکسیۆنی پارتی کە ٤٥ ئەندامی هەیە، دەنگ بە هیچ کاندیدێکی یەکێتی بۆ هیچ پۆستێک نەدات.
لەبارەی دانەنانی پارێزگارێکیش بۆ کەرکووک، پەرلەمانتارەکەی پارتی ڕای گەیاند: ”ئەوان کە باسی کەرکووک دەکەن، خۆ هەر خۆیان کەرکووکیان فرۆشتووە“.
باسنیوز
