کورتەیەک لە ژیاننامەی سەرۆکی نوێی هەرێمی کوردستان

کورتەیەک لە ژیاننامەی سەرۆکی نوێی هەرێمی کوردستان
ئەمڕۆ سێشەممە 28-5-2019، پەرلەمانی کوردستان بە زۆرینەی دەنگ، متمانەی بە نێچیرڤان بارزانی، جێگری سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان وەک سەرۆکی نوێی هەرێمی کوردستان، بەخشی.

کورتەیەک لە ژیاننامەی نێچیرڤان بارزانی:

- نێچیرڤان ئیدریس مستەفا بارزانی

- لە 21ـی ئەیلوولی 1966 گوندی بارزان لە دایک بووە.

- لە 1975 لەگەڵ خێزانەکەی، ئاوارەی رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران بووە.

- لە سەرەتای لاوێتییەوە بووەتە ئەندامی پارتی و پلەکانی بڕیوە تا لە کۆنگرەی دەیەم لە 1989 بە ئەندامی سەرکردایەتی هەڵبژێردرا.

- لە 1996 بە جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان هەڵبژێردرا.

- لە 2006 - 2009 سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بووە.

- لە 2012 - 2019 سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بووە.

- خێزاندارە و باوکی چوار منداڵە.

- زمانەکانی کوردی، فارسی و ئینگلیزی بە تەواوی دەزانێ و عەرەبیش تاڕاددەیەک.












باسنيوز
Top