بڕیارێكى راكان جبوورى، پارێزگارى ناشەرعی و سه‌پێندراوى كه‌ركووك له‌سه‌ر رێگه‌نه‌دان بۆ دروێنه‌كردنی دهغڵودانى جووتیارانی كورد پووچه‌ڵ ده‌كرێته‌وه.
قایمقامى شه‌رعیی قه‌زاى دووبز ڕای ده‌گه‌یه‌نێت، له‌سه‌ر گه‌ڕانه‌وه‌ى عه‌ره‌به هاورده‌كان و رێگه‌نه‌دان به دروێنه‌كردنی دهغڵودانى جووتیارانی كورد، سه‌رۆك بارزانى هاته سه‌ر هێڵ و فشارێكى زۆری خسته سه‌ر به‌غدا و ئه‌و بابه‌ته به‌ره‌و چاره‌سه‌ربوون چوو.
به‌پێی زانیارییه‌كانى (باس‌نیوز)، كۆمه‌ڵێك له عه‌ره‌به هاورده‌كانی سنوورى ناحیه‌ى سه‌رگه‌ڕان، سه‌ردانى پارێزگارى سه‌پێندراوى كه‌ركووكیان كردووه، بۆ ئه‌وه‌ى كارئاسانییان بۆ بكه‌ن بتوانن ده‌ست بكه‌ن به كارى كشتوكاڵیی خۆیان له سنوورى گونده‌كانى سه‌رگه‌ڕان و له ئه‌نجامى كۆبوونه‌وه‌یه‌كى نێوان راكان جبوورى و عه‌ره‌به هاورده‌كان، بڕیار دراوه زه‌ویى كشتوكاڵی جووتیارانی سنوورى گونده‌كانى ناحیه‌ى سه‌رگه‌ڕان بۆ ساڵی داهاتوو سڕ بكرێت و كه‌س كشتوكاڵ له‌سه‌ر ئه‌و زه‌وییانه نه‌كات، ئه‌مه له‌كاتێكدایه، كورده‌كان تاپۆی ره‌شی ئه‌و زه‌وییانه‌یان هه‌یه.
هه‌ر به‌پێی زانیارییه‌كان، ئه‌مساڵ به‌شێكی زۆر له جووتیارانى سنوورى سه‌رگه‌ڕان، به‌هۆی سووتاندنى به‌شێك له ده‌غڵودانه‌كانیان زیانیان پێ گه‌یه‌ندرا و ئه‌و بڕیاره‌ى پارێزگارى سه‌پێندراوى كه‌ركووك سه‌باره‌ت به سڕكردنى زه‌وییه‌كانیان بۆ ساڵی ئاینده بۆ ئه‌وه ده‌رچوێندراوه، تاكوو كورد ساڵی داهاتوو زه‌وییه‌كانیان نه‌كێڵن و جووتیاران له كاره‌كانیان سارد بكه‌نه‌وه و بۆ ساڵانى دواتر عه‌ره‌ب ئه‌و زه‌وییانه بكێڵن و گه‌نم و جۆ بچێنن، هه‌روه‌ها بڕیاری راگرتنی دروێنهشی له سنوورى گونده‌كانى سه‌رگه‌ڕان دا، دواى ئه‌وه‌ى گرژی و ئاڵۆزى له نێوان جووتیارانى كورد و عه‌ره‌به هاورده‌كان دروست بوو.
به‌ڵام به هه‌وڵی سه‌رۆك بارزانی، دروێنه‌كردنی دهغڵودانى جووتیارانی كورد له سنوورى دووبز و هه‌روه‌ها خانه‌قینیش ده‌ستی پێكرده‌وه.
له‌م باره‌یه‌وه، عه‌بدوڵا نوورى، قایمقامى شه‌رعیی قه‌زاى دووبز، ڕای گه‌یاند: دواى رووداوه‌كانى 16ی ئۆكتۆبه‌ر له سنوورى قه‌زاى دووبز و ده‌وروبه‌رى، ته‌عریب ده‌ستی پێكردووه‌ته‌وه و ئه‌و تهعریبهى ئێستا به‌ڕێوه ده‌چێت، زۆر خراپتره له‌و كاته‌ى سه‌رده‌مى حزبی به‌عسی له‌ناوچوو، زۆر عه‌ره‌بی هاورده گه‌ڕاونه‌ته‌وه و هه‌ڵیانكوتاوه‌ته‌وه سه‌ر زه‌ویى كشتوكاڵیى كورده‌كان، به‌تایبه‌ت له سنوورى گونده‌كانى ناحیه‌ى سه‌رگه‌ڕانى سه‌ر به دووبز، ئه‌وه‌ش به پاڵپشتیی حه‌شد شیعه و سوننه و لیواى 61ی پۆلیسی فیدڕاڵی ده‌كرێت و فشار ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ى گونده‌كان به كورده‌كان چۆڵ بكه‌ن، به‌ڵام دواى ئه‌وه‌ى جه‌نابی سه‌رۆك بارزانى هاته سه‌ر هێڵ و فشارێكى زۆری خسته سه‌ر به‌غدا، وادیاره بابهتهكان به‌ره‌و چاره‌سه‌ر چوون و كۆبوونه‌وه‌یه‌ك بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌ى جووتیارانی كوردى سنوورى قه‌زاى دووبز له به‌غدا کرا، له‌و كۆبوونه‌وه‌یەدا نوێنه‌رانى كورد له به‌غدا له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانی حكوومه‌تی عێراق بۆ چاره‌سه‌كردنى كێشه‌كان و سه‌باره‌ت به گه‌ڕانه‌وه‌ى عه‌ره‌به هاورده‌كان و بابه‌تى دروێنه‌كردنی ده‌غڵودان كۆبوونه‌وه، ئه‌ویش له‌سه‌ر داواكارى و راسپارده‌ى جه‌نابی سه‌رۆك بارزانى بوو".
گوتیشی: "عه‌ره‌بی سنووره‌كه كه‌وتبوونه سووتاندنى دهغڵودانى كورد، وا دیاره سووتانى ده‌غڵودان زۆربه‌ى ناوچه دابڕاوه‌كانى گرتەوه، به‌ڵام ئێستا په‌ره‌ى سه‌ندووه و له زۆر شوێن و ناوچهىتر ئه‌و كرده‌وه‌یه ده‌كرێت و هۆكاره‌كه‌ى بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه، كه كه‌سانێك چاویان له زه‌ویى كشتوكاڵییه و به‌مه‌به‌ست ده‌یسووتێنن، بۆ ئه‌وه‌ى ئیتر خاوه‌نه‌كه‌ى كشتوكاڵی له‌سه‌ر نه‌كات و كۆچ بكات، هه‌روه‌ها داعش‌یش ئه‌و كارەی کردوو و له‌لایه‌كى دیكه‌شه‌وه دوور نییه له‌و كرده‌وه‌یه‌دا ده‌ستی ئێرانیشی له رێگاى حه‌شدى شه‌عبییه‌وه تێدا بێ، بۆ ئه‌وه‌ى گوزر له ئابووریى عێراق بده‌ن و دانه‌وێڵه و گه‌نم و جۆ له ئێرانه‌وه هاورده بكه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ى ئابووریى ئێران، كه ئێستا گه‌مارۆى له‌سه‌ره به‌ره‌و پێشه‌وه ببه‌ن".
هه‌روه‌ها به‌پێی راگه‌یەندراوێكى لیژنه‌ى ناوچه كوردستانییه‌كان له په‌رله‌مانى كوردستان، کە رۆژی پێنجشه‌ممه‌ى رابردوو 23/5/2019 بڵاوی كرده‌وه و وێنه‌یه‌كى بۆ (باس‌نیوز) نێردراوه و تێیدا هاتووه، دواى ئه‌وه‌ى هێرشێكى نه‌خشه‌بۆداڕێژراو بۆ سه‌ر كێڵگه كشتوكاڵییه‌كانى خانه‌قین و دووبز و گونده‌كانى سه‌ر به ناحیه‌ى سه‌رگه‌ڕانی پارێزگاى كه‌ركووك ئه‌نجامدرا، لیژنه‌كه‌مان لیژنه‌ى ناوچه كوردستانییه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى ئیداره‌ى هه‌رێمى كوردستان له په‌رله‌مانى كوردستان، به‌زوویی هاتینه سه‌ر خه‌ت و لێكۆڵینه‌وه‌مان له‌م هه‌نگاوه مه‌ترسیداره كرد و به‌هیمه‌تى حه‌كیمانه‌ى جه‌نابی سه‌رۆك بارزانى، كه هه‌ر زوو به‌ده‌نگیانه‌وه هات و به‌دانیشتنی لیژنه‌كه‌مان له‌گه‌ڵ جووتیارانی ئه‌و گوندانه و به‌رزكردنه‌وه‌ى راپۆرتمان بۆ لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان، توانرا رێگه له‌و پلانه بگیرێت و به فه‌رمانێك ئێستا رێگه ده‌درێت ئه‌و جووتیارانه دروێنه‌ى خۆیان بكه‌ن.
هاوكات راگه‌یەندراوه‌كه ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌ش كردووه، ”ئێمه وه‌ك چۆن سه‌ره‌تا به‌ڵێنمان پێدان ته‌واوى هه‌وڵه‌كانمان ده‌خه‌ینه گه‌ڕ، كه ئه‌م كێشه‌یه به‌زوویی چاره‌سه‌ر بكه‌ین، به‌ڵێنی ئه‌وه‌شیان پێ ده‌ده‌ین به‌زوویی له رێگاى یاساوه مافه‌كانیان بپارێزین، لێره‌شه‌وه سوپاسی فراكسیۆنه كوردستانییه‌كان ده‌كه‌ین، كه هاوكارى باشمان بوون و به‌ده‌م داواى لیژنه‌كه‌مانه‌وه هاتن“.
له‌و چوارچێوه‌دا به‌رپرسێكى حزبی له كه‌ركووك كه نه‌یویست ناوى ئاشكرا بكه‌ین، بە (باس‌نیوز)ی ڕای گه‌یاند: "ئێستا دهستگایهكى هاوشێوه‌ى لیزه‌ر دروست كراوه، كه تاوه‌كوو دووریی پێنج كیلۆمه‌تر تیشك فڕێ ده‌دات و توانای سووتاندنى دهغڵودانى هه‌یه، ئه‌و ده‌ستگایه‌ش دروستكراوى وڵاتى ئێرانه و دهغڵودانى جووتیارانی كورد له ناوچه كوردستانییه‌كان به‌و ده‌ستگایه‌ش سووتێنراون، ئه‌و شوێنه‌ى عه‌سائیبی ئه‌هلی حه‌قی لێبێ، ئه‌وا ده‌غڵودان له‌و ناوچانه سووتێنراون".
گوتیشی ”ئه‌وه‌ى ده‌كرێت دژی كورده له ناوچه‌كه ئه‌نجام ده‌درێت، ئەمەش بۆ ئەوەیە تاوه‌كوو به‌م كاره‌یان عێراق ناچار بكه‌ن دانه‌وێڵه و گه‌نم و جۆ له ئێران بكڕن و پشت به به‌رهه‌مى ناوخۆ نه‌به‌سترێت، چونکە ئێران شوێنی ساخكردنه‌وه‌ى كه‌لوپه‌له‌كانى نه‌ماوه، بۆیه به‌و رێگایه‌وه ده‌یانه‌وێت داهاتیان ده‌ست بكه‌وێت و عێراقیش بازاڕێكى باشه بۆیان“.
باس‌نیوز
