له هه‌رێمی كوردستانه‌وه 25 هه‌زار هاووڵاتی گه‌شتی عه‌مره‌یان كردووه
وه‌زاره‌تی حه‌ج و عه‌مره‌ی سعوودییه رایگه‌یاند، ئه‌مساڵ تا 18ی ره‌مه‌زان، 7 ملیۆن و 463 هه‌زار و 259 هاووڵاتی له جیهانه‌وه روویان له سعوودییه كردووه، بۆ به‌جێهێنانی سوننه‌تی عه‌مره و عێراق له ریزبه‌ندی نۆیه‌م وڵاتی جیهانه.
به گوێره‌ی ئاماره‌كه، له عێراقه‌وه، 2 ملیۆن و 68 هه‌زار و 179 هاووڵاتی گه‌شتی عه‌مره‌یان ئه‌نجامداوه و له‌و ژماره‌یه‌ش 25 هه‌زاریان له هه‌رێمی كوردستانه‌وه بووه.
به به‌راورد به ساڵی رابردوو، ژماره‌ی عه‌مره‌كارانی هه‌رێمی كوردستان زیادیكردووه، به‌و پێیه‌ی ساڵی رابردوو، فڕۆكه‌خانه‌كانی هه‌رێم داخرابوون و ته‌نیا 6 هه‌زار عه‌مره‌كار روویان له مه‌ككه كردبوو.
k24 -
