له‌ شنگال داوای درووستكردنی گۆڕستانێكی تایبه‌ت به‌ جینۆسایدی ئێزدییه‌كان ده‌كرێت

 له‌ شنگال داوای درووستكردنی گۆڕستانێكی تایبه‌ت به‌ جینۆسایدی ئێزدییه‌كان ده‌كرێت
له‌ سنووری قه‌زای شنگال 80 گۆڕی به‌ كۆمه‌ڵ دۆزراونه‌ته‌وه‌، تاوه‌كو ئێستا 10‌ گۆڕیان هه‌ڵدراونه‌ته‌وه‌ و 138 روفاتیان تێدا بووه‌.

كه‌سوكاری قوربانیان داوای گۆڕستانێكی تایبه‌ت به‌و كاره‌ساته‌ ده‌كه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی بببێته‌ ناسنامه‌ی جینۆسایدی كوردانی ئێزدی.

قه‌زای شنگال له‌ 3ی ئاب/ ئۆگستی 2014دا رووبه‌ڕووی په‌لاماری چه‌كدارانی داعش بووه‌وه‌. به‌و هۆیه‌وه‌ ده‌یان هه‌زار هاووڵاتی ئاواره‌ بوون و هه‌زارانی دیكه‌ كه‌وتنه‌ ده‌ست داعش و كۆمه‌ڵكوژ كران و ئافره‌ت و كچانیش وه‌ك كه‌نیزه‌ك مامه‌ڵه‌یان پێوه‌كرا و له‌ بازاره‌كانی كۆیله‌ فرۆشیدا مامه‌ڵه‌یان پێوه‌ كرا.

له‌ 15ی ئازار/ مارسی 2019، یه‌كه‌م گۆڕی به‌ كۆمه‌ڵ له‌ سنووری گوندی كۆجۆ دۆزرایه‌وه‌.

تیمه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێم و نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان و لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كانی عێراق ده‌ستیانكردووه‌ به‌ هه‌ڵدانه‌وه‌ی گۆڕه‌ به‌ كۆمه‌ڵه‌كان.

k24-
Top