زیاتر له 2 هه‌زار دۆنم زه‌وی جووتيارانى كورد له ناوچه جێناكۆكه‌كان سووتێندراون
له‌مباره‌شه‌وه جوان رۆژبه‌یانی، سه‌رۆكی لیژنه‌ی ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمی كوردستان ئه‌و هه‌وڵ و كارانه به پیلان بۆ دارێژراو ده‌زانێت، كه مه‌به‌ست لێی تهعریبكردنێكی نوێی ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمه.
جگه له‌وه‌ى سوتاندنی ده‌غڵودانی جوتیارنی كورد له‌و ناوچانه به هه‌وڵێكی نوێ بۆ ته‌عریبكردن وه‌سف ده‌كرێت، جوتیاره كورده‌كانی ئه‌و ناوچانه به سه‌دان ملیۆن دیناری عێراقی زه‌ره‌ر و زیانیان به‌ركه‌وتووه.
هه‌ر سه‌باره‌ت به‌م پرسه‌ش فارس حسێن, سه‌رۆكی رێكخراوی جویتیاران حكوومه‌تی عێراقی به به‌رپرس ده‌زانێت له سوتاندنی ده‌غڵودانی جوتیاره كورده‌كان و داواش ده‌كات جوتیاران قه‌ره‌بوو بكرێنه‌وه.
تا ئێستا حكوومه‌تی هه‌رێم و حكوومه‌تی عێراق بۆ رێگریكردن له‌سوتاندنی زه‌وی و ده‌غڵودانی جوتیارانی ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم نه‌گه‌یشتوونه‌ته هیچ رێگه‌چاره‌یه‌ك و داواش ده‌كرێت, لایه‌نه سیاسیه‌كانی هه‌رێمی كوردستان له‌وباره‌یه‌وه هه‌ڵوێستیان هه‌بێت, بۆ پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندی و دابینكردنی ئارامی بۆ دانیشتوانی ناوچه كێشه له‌سه‌ره‌كان فشار له حكوومه‌تی به‌غدا بكه‌ن.
k24-
