لە سلێمانی فەرمانگەیەک داواى خێر و زه‌كات له هاووڵاتییان ده‌كات
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى چاودێرى و گه‌شه‌پێدانى كۆمه‌ڵایه‌تى سلێمانى، له ئاگادارییه‌كه‌یدا ڕاى گه‌یاندووه، "وه‌ك به‌شێك له‌ئه‌ركى چاكهكارى كۆمه‌ڵگه و خێزان، هاووڵاتیان و چاكه‌كار و خێرۆمهندانى سنوورى پارێزگاكه‌مان ئاگادارده‌كه‌ینه‌وه كه ده‌توانن خێر و زهكاتهكانیان ببه‌خشنه ئه‌ژمارى كۆمه‌ك و هاوكارى خێرخوازان بۆ خزمه‌تى منداڵان و به‌ساڵاچووانى سلێمانى".
به‌پێى ئاگادارییه‌كه، "به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه له‌ڕێگه‌ى سیستمێكى زۆر شایسته‌وه پێشوازى له هاوكارییه‌كانتان ده‌كات، ئه‌ویش به‌دانانى زه‌كات و خێر و هاوكارییه‌كانتان له ئه‌ژمارى كۆمه‌ك و هاوكارى خێرخوازان كه به ژماره 7573 بۆ دینار و ژماره 1730 بۆ دۆلارى ئه‌مریكى له بانكى ئاڵاى هه‌رێم تۆماره له‌به‌رامبه‌ر پاركى ئازادى".
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه ڕوونیشی كردووه‌ته‌وه، خێرخوازان ده‌توانن ڕاسته‌وخۆ سه‌ردانى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنى زانیاری زیاتر و ڕێنماییمان بۆ گه‌یاندنى خێر و چاكه‌كانیان".
هه‌روه‌ها به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى ئه‌وقافى سلێمانى، له نووسراوێكدا كه به ژماره 1186 له 26/5/2019 ئاڕاسته‌ى سه‌رجه‌م وتاربێژه‌كانى سنوورى ئه‌وقافی سلێمانى كردووه و ڕای گه‌یاندووه، "ئاماژه به‌نووسراوى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى چاودێرى و گه‌شه‌پێدانى كۆمه‌ڵایه‌تى سلێمانى له 19/5/2019 كه‌تێیدا هاتووه داواكان له خێرخوازان و چاكه‌كاران كه‌خێر و زه‌كات ببه‌خشن به ئه‌ژمارى كۆمه‌ك و هاوكارى خێرخوازان بۆ خزمه‌تى منداڵان و به‌ساڵاچووانى سلێمانى، بۆیه داواكارین له به‌ڕێزتان له‌ڕێی مینبهرهكانتانهوه هانى موسڵمانان بده‌ن له‌سه‌ر هاوكاریكردن و به‌ده‌مه‌وه‌چوونى ئه‌و چین و توێژانه‌ى كه ئاماژه‌مان پێكردوون".
باسنيوز
