سەرکردەیەکی ئەنەکەسە: هاوپەیمانان ناوبژیوانی لەنێوان تەڤدەم و ئەنەکەسە دەکەن
عیماد برھو، ئەندامی سەرکردایەتیی ئەنەکەسە ڕايگەیاند، هەردوو لایەنی تەڤدەم و ئەنەکەسە لەسەر پێشنیازی فەڕەنسا، رەزامەندبوون لەسەر ئەوەی گفتوگۆی ڕاستەوخۆ لە نێوانیاندا بکرێت و ”ئەنەکەسەش مەرجەکانی خۆی خستووەتە ڕوو، لەوانە ئازادکردنی گیراوەکان و گەڕاندنەوەی موڵک و ماڵی ئەندامانیان و ڕاگرتنی شەڕی ڕاگەیاندن و کردنەوەی بارەگاکان“.
ئەوەشی ئاشکرا کرد کە لەسەر دەستپێشخەرییەکەی فەڕەنسا، وەکوو قۆناغی یەکەم، گرژیی میدیایی و شەڕی ڕاگەیاندن لەلایەن تەڤدەم و ئەنەکەسە ڕادەوەستێت.
باسنيوز
