ئاگادارییەک لەبارەی پشووی جەژنی ڕەمەزان بڵاو دەکرێتەوە

ئاگادارییەک لەبارەی پشووی جەژنی ڕەمەزان بڵاو دەکرێتەوە
وەزارەتێکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، ئاگادارییەکی لەبارەی پشووی جەژنی ڕەمەزان بڵاو کردەوە.

ئەمڕۆ دووشەممە 27/5/2019، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ئەزموونەکانی سەر بە وەزارەتی پەروەردەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، ئاگادارییەکی لەبارەی پشووی فەرمیی جەژنی ڕەمەزان بڵاو کردەوە، تێیدا ھاتووە: "قوتابییانی قۆناغی 12ی ئامادەیی ئاگادار دەکەینەوە، تاقیکردنەوەی زمانی عەرەبی و پەروەردەی ئیسلامی بەپێی خشتەی ئەزموونەکان و لە ھەمان ڕۆژی خۆیدا واتە 2/6/2019 ئەنجام دەدرێت و تەنیا ئەو ڕۆژە نابێتە پشوو."

ئەمڕۆ سەفین دزەیی، گوتەبێژی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە پرێس کۆنفرانسێکدا ئاشکرای کرد، پشووی فەرمیی جەژنی ڕەمەزان لە 2/6/2019 تا 9/6/2019 دەبێت، ڕۆژی 9/6/2019 دەوامی فەرمی دەست پێ دەکاتەوە، ئاماژەی بەوەش دا، بڕیاری پشوو بۆ سەرجەم دامودەزگا حکوومییەکانە، جگە لە وەزارەتی پەروەردە و خوێندنی باڵا بەھۆی کارنامەی خۆیان و ئەزموونەکانەوە، بەرنامەی خۆیان دادەڕێژن.










باسنيوز
Top