کرماشان.. فەرماندەیەکی ئەمنی بە دەستڕێژی گوللە کوژرا
بەپێی ئەو زانیارییانەی کەلە میدیاکانی ئێرانەوە بڵاو کراوەتەوە شەوی یەکشەممە 2019.9.26 ئۆتۆمبێلی بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیی بەرەنگاربوونەوەی تاوانی شاری "شائاباد" لەلایەن کەسانێکی نەناسراوەوە دراوەتە بەر دەستڕێژ و لە ئەنجامدا "کوورش حاجیمورادی" فەرماندەی ئەو بەڕێوەبەرایەتییەی پۆلیسی ئەمنی کوژراوە و کەسێکی دیکەش بریندار بووە.
زانیارییەکان باس لەوە دەکەن سەرەتا ئەو فەرماندە ئەمنییە بریندار بووە و پاش گواستنەوەی بۆ نەخۆشخانە، بەهۆی سەختی برینەکانییەوە گیانی لەدەست داوە.
تاکوو ئێستا هیچ گرووپ و لایەنێک لە حزبە کوردستانییەکانی ئۆپۆزسیۆنی ئێران یان کەسانی دیکە بەرپرسیارێتیی ئەو کوشتنەیان نەگرتووەتە ئەستۆن.
باسنيوز
