كه‌ركووك.. به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبێك له‌ناو زه‌ویه‌كی گڕگرتوو 10 كه‌س بوونه قوربانی
به‌هۆی ئاگركه‌وتنه‌وه به زه‌وییه كشتووكاڵییه‌كانی ناحیه‌ی عه‌باسی، له باشووری رۆژئاوای كه‌ركووك، بۆمبێك كه پێشتر له‌لایه‌ن گروپه تیرۆریستییه‌كانه‌وه له‌ناو ئه‌و زه‌ویانه دانرابوو، به خاوه‌ن زه‌وییه‌كانه‌وه ته‌قیه‌وه و له ئه‌نجامدا 10 كه‌س بوونه قوربانی.
په‌یامنێری كوردستان 24 رایگه‌یاند، ئێواره‌ی ئه‌مرۆ ئاگرێكی گه‌وره له ده‌غڵ و دانه‌وێڵه‌ی جووتیارانی ناحیه‌ی عه‌باسییه به‌ربوو، به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ زانیارییه‌ك له‌سه‌ر هۆكاری ئاگركه‌وتنه‌وه‌كه بزانرێت.
گوتیشی، به‌مه‌به‌ستی كۆنترۆڵكردنی ئاگره‌كه و رێگریكردن له ته‌شه‌نه‌كردنی، خه‌ڵكی ناحیه‌كه به‌په‌له خۆیان گه‌یانده شوێنی ئاگره‌كه و له كاتی هه‌وڵدان بۆ كۆنترۆڵكردنی ئاگره‌كه، بۆمبێكی چێندراو كه پێشتر له‌لایه‌ن تیرۆریستانه‌وه دانرابوو، ته‌قیه‌وه، له ئه‌نجامدا 5 كه‌س كوژران و 5ی دیكه‌ش بریندار بوون.
پێشبیش ده‌كرێت، به‌هۆی سه‌ختی برینی به‌شێك له برینداره‌كان، له داهاتوودا ژماره‌ی كوژراوه‌كان به‌رز بێته‌وه.
له‌و كاته‌وه‌ی وه‌رزه دروێنه و كۆكردنه‌وه‌ی به‌روبوومی دانه‌وێڵه ده‌ستیپێكردووه، رۆژانه ئاگر له ده‌یان دۆنم زه‌وی كشتوكاڵی به‌رده‌درێت، له‌لایه‌ك داعش هه‌ڕه‌شه‌ی سووتاندنی زه‌وییه كشتووكاڵیه‌كان ده‌كات، له ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمیش عه‌ره‌به هاورده‌كان هه‌مان هه‌ڕه‌شه له جووتیارانی كورد ده‌كه‌ن.
k24-
