دێره‌لووك.. به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی مینێك دوو هاووڵاتی برینداربوون

 دێره‌لووك.. به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی مینێك دوو هاووڵاتی برینداربوون
له‌ گوندی "گه‌له‌ك"ی دێره‌لووكی سه‌ر به‌ پارێزگای دهۆك، به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی مینێك دوو هاووڵاتی برینداربوون.

كه‌مێك به‌ر له‌ ئێستا مینه‌كه‌ به‌ دوو هاووڵاتیدا ته‌قیوه‌ته‌وه‌، كه‌ به‌ناوه‌كانی "كه‌ڤرین عادل" و "نه‌زیف موحسین"، كه‌ له‌ بنه‌ڕه‌تدا خه‌ڵكی گوندی "به‌رچی"ینه‌.
هه‌ردوو هاووڵاتییه‌كه‌ له‌گه‌ڵ رێكخراوی هه‌ڵگرتنه‌وه‌ی مین كار ده‌كه‌ن و له‌ كاتی كاركردندا مینه‌كه‌یان پێدا ته‌قیوه‌ته‌وه‌.

دوای رووداوه‌كه‌ش، بۆ مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ركردن و فریاگوزاری سه‌ره‌تایی، راسته‌وخۆ به‌ره‌و نه‌خۆشخانه‌ی ئامێدی گوازراونه‌ته‌وه‌.
k24-
Top