تاقیكردنه‌وه‌ی پۆله كۆتاكان ده‌ستپێده‌كات
سبه‌ی یه‌كشه‌ممه، 26ی ئایار/ مایۆی 2019، له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكردنی تاقیكردنه‌وه‌ی پۆله كۆتاكان، كه هه‌ر یه‌ك له 9ی بنه‌ڕه‌تی و 12ی ئاماده‌یی ده‌گرێته‌وه، خزمه‌تگوزاریی ئینته‌رنێتیش راده‌گیرێت.
به گوێره‌ی رێنماییه‌كانی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده، بۆ رێگریكردن له قۆپیه و گزی ئه‌لیكترۆنی، به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه و گه‌یاندن، له‌و رۆژانه‌ی تاقیكردنه‌وه هه‌بێت، بۆ ماوه‌ی 3 كاتژمێر خزمه‌تگوزاری ئینته‌رنێت راده‌گیرێت.
ئومێد محه‌مه‌د، گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه و گه‌یاندنیش دووپاتی ده‌كاته‌وه، بڕینی ئینته‌رنێت هه‌موو هێله‌كان ناگرێته‌وه و هاوشێوه‌ی ساڵانی رابردوو ده‌بێت و ناهێڵن هاووڵاتییان بێ خزمه‌تگوزارییه‌كه بن.
k24-
