خانەقین.. دەست بە سووتاندنی باغەكانیش كراوە، لیژنەیەك گه‌یشته‌ شاره‌كه

	 خانەقین.. دەست بە سووتاندنی باغەكانیش كراوە، لیژنەیەك گه‌یشته‌ شاره‌كه
جێگری سەرۆكی ئەنجوومەنی شارۆچكەی خانەقین گوتی، تا ئێستا زیاتر لە ٧٠٠ دۆنم زەویی كشتوكاڵیی كورد سووتێندراوە و ئێستا جگە لە گەنم، دەست بە سووتاندنی باغەكانیش كراوە، بۆیە ئەمڕۆ لیژنەیەك لە پەرلەمانەوە بۆ لێكۆڵینەوە گەیشتووەتە خانەقین.

عەدنان مەنسوور، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: "سووتاندنی گەنمی جووتیاران گەیشتووەتە زیاتر لە ٧٠٠دۆنم زەوی و ئێستا جگە لە گەنم، دەست بە سووتاندنی باغەكانیش كراوە، كە باغ ھەیە تەمەنی ١٥٠ ساڵە، بۆیە كێشەكە زۆر گەورە بووە و پێویستی بە چارەسەری خێرا ھەیە".

بە گوتەی مەنسوور، ھەر ئەمڕۆ لیژنەیەك لە پەرلەمانی عێراقەوە گەیشووەتە خانەقین بۆ لێكۆڵینەوە، بەڵام وەك خۆی گوتی، كێشەكە زۆر لەوە گەورەترە بەو لیژنەیە چارەسەر بكرێت و پێوستە لەسەر ئاستی باڵادا چارە بكرێت، چونكە ئەندام لەو لیژنەیەدا ھەیە كە دەستی لە رادەستكردنی خانەقین بە حەشدی شەعبی ھەبووە.

KDP-
Top