پەلە لە بە نێودەوڵەتیکردنی مه‌رزی شۆشمێ دەکرێ
لهوبارەیەوه، حه‌مید بارام، به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه‌ی بیاره ده‌ڵێ: "دوو جار وه‌فدی باڵای حكوومه‌تی عێراق، كه له 9 وه‌زاره‌ت پێك هاتبوون، سه‌ردانی مه‌رزی شۆشمێ_ته‌وێڵه‌یان كرد، ڕاپۆرتی كۆتاییی خۆیان نووسی له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی كه مه‌رزی شۆشمێ_ته‌وێڵه بكرێته مه‌رزێكی نێوده‌وڵه‌تی له نێوان هه‌رێمی كوردستان و كۆماری ئیسلامیی ئێران‌دا"
پارێزگای هه‌ڵه‌بجه چواره‌م پارێزگای كوردستانه، تا ئێستا هیچ مه‌رزێكی له‌گه‌ڵ وڵاتی ئێران نییه، ئه‌وه‌ی هه‌یه مه‌رزی پشته و شۆشمێ_ته‌وێڵه‌یه، كه نافه‌رمین، له‌گه‌ڵ چه‌ند مه‌رزی بازرگانیی لاوه‌كی.
حه‌مید بارام بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات: "حكوومه‌تی عێراق موافه‌قه‌تی كردووه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی مه‌رزی شۆشمێ_ته‌وێڵه بكرێته مه‌رزێكی فه‌رمیی نێوده‌وڵه‌تی، پێشمان ڕاگه‌یه‌ندراوه كه حكوومه‌تی عێراق نووسراوێكی ئاراسته‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی كۆماری ئیسلامیی ئێران كردووه، كه مه‌رزی شۆشمێ_ته‌وێڵه بكرێته مه‌رزێكی نێوده‌وڵه‌تی، ئێرانییه‌كانیش پێیان باشه".
به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه‌ی بیاره گوتیشی: "تەواوی ئه‌و مه‌رجانه‌ی كه پێویسته له مه‌رزێكی نێوده‌وڵه‌تیدا هه‌بێت به هاوكاریی حكوومه‌تی هه‌رێم بۆ مهرزهكهمان دابین كردووە". بارام بڕوای وایه، به‌فه‌رمیناساندنی مه‌رزی شۆشمێ_ته‌وێڵه، سوودی زۆری ده‌بێت و هه‌ڵه‌بجه ده‌بێته خاوه‌نی ده‌روازەی نێودەوڵهتیی بازرگانی و زۆری هه‌لی كار و بووژانه‌وه‌ی ئابووری بۆ سنووری پارێزگاكه بەدوادا دێت.
ناوبراو گوتیشی: "پاش جه‌ژنی ڕه‌مه‌زان وه‌فدێكی باڵای پارێزگای هه‌ڵه‌بجه سەبارەت بە په‌له‌كردن له به‌نێوده‌وڵه‌تیكردنی مه‌رزه‌كه سه‌ردانی كۆماری ئیسلامیی ئێران ده‌كات."
KDP-
