گەرمیان.. ئۆپەراسیۆنی پێشمەرگە و ھاوپەیمانان لە دژی چەکدارانی داعش ئەنجام درا
جەمال ساڵح، بەڕێوەبەری شارەدێی زنانە، ڕايگەیاند: "سەرلەبەیانی ئەمڕۆ، ھێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان بە ھاوکاریی فڕۆکەکانی ھاوپەیمانان، لە سنووری گوندەکانی شۆراو و پەلکانەی سەر بە شارەدێی زنانە، ئۆپەراسیۆنێکیان دژ بە چەکدارانی داعش ئەنجام داوە و تائێستاش بەردەوامە".
جەختیشی کردەوە کە لە ئەنجامی ئۆپەراسیۆنەکەدا، مۆڵگە و بارەگاکانی چەکدارانی داعشی تێدا کراوەتە ئامانج، ٣ چەکداری ڕێکخراوەکە کوژراون و ”بەداخەوە ٢ پێشمەرگەش بریندار بوون".
ئاماژەی بەوەش دا: "ئۆپەراسیۆنەکە لەکاتێکدایە کە جموجۆڵی چەکدارانی داعش لە سنوورەکە زیادی کردووە و بەئاشکرا بنکە و بارەگایان کردووەتەوە".
باسنيوز
