وەزارەتی پێشمەرگە روونكردنەوەیەك بڵاو دەكاتەوە
لە ڕاگەیەندراوێكدا فەریق جەبار یاوەر، ئەمینداری گشتیی وەزارەتی پێشمەرگە ڕای گەیاندووە: “جارێكی دیكە دۆسیەی كەمئەندامانی پێشمەرگە پێداچوونەوەی تێدا ناكرێت”.
ئەوەشی ئاشکرا کردووە کە چاوپێکەوتنیان لەگەڵ ٩ هەزار پێشمەرگەی کەمئەندام ئەنجام داوە.
ئەمەش دەقی ڕوون کردنەوەکەیە:
هەواڵێك لە هەندێ كەناڵی میدیایی بە هەڵە بڵاو كراوەتەوە كە گوایە لیژنەیەكی پزیشكی دامەزراوە و جارێكی تر بە دۆسیەی كەمئەنداماندا دەچێتەوە. بۆ راست كردنەوەی ئەم هەواڵە هەڵەیە، ئەم روونكردنەوەی خوارەوە دەخەینەڕوو:
ئەم لیژنە پزیشكییە بۆ ماوەی دوو ساڵە دامەزراوە و كارەكانی لە كۆتایی دایە و دۆسیەی پزیشكی و چاوپێكەوتنی لەگەڵ زیاتر لە (9000 ) نۆ هەزار لە كەمئەندامانی پێشمەرگە كردووە و له (1/7/2019) كۆتایی بە كارەكانی دەهێنێ و بە هیچ شێوەیەك چاوپێكەوتنەوەی كەمئەندامان دووبارە ناكرێتەوە، بەڵكوو بە بڕیارەكانی ئەم لێژنەیە بە فەرمانی فەرمیی سەرۆكایەتیی ئەنجومەنی وەزیران و وەزارەتی پێشمەرگە، جێبەجێ دەكرێت.
فەریق
جەبار یاوەر مەندە
ئەمینداری گشتیی وەزارەتی پێشمەرگە
باسنيوز
