شاندێکی هەرێم بۆ نەوت و گاز سەردانی بەغدا دەکەن
ئارام باڵه‌ته‌یی, ئه‌ندامی لێژنه‌ی نه‌وت و گاز و گوته‌بێژی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستانه له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، بۆ ماڵپەڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی: "ئه‌مڕۆ 22\5\2019 وه‌زیری نه‌وتی عێراق له‌گه‌ڵمان كۆ بووەوە، هه‌رچه‌نده فریا نه‌كه‌وتین به درێژی باسی له‌گه‌ڵ بكه‌ین، به‌ڵام هاتنه‌كه‌ی بۆ ئه‌وه بوو كه چی بكه‌ین له نێوان هه‌ولێر و به‌غدا بۆ ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر پرسی نه‌وت ڕێك بكه‌وین, چونكه هه‌ندێك په‌رله‌مانتاری عه‌ره‌ب و هه‌ندێك هێزی سیاسی قسه‌ی جیاواز له‌سه‌ر ئه‌و پرسه ده‌كه‌ن, بۆیه بڕیاره له‌دوای پێكهێنانی حكوومه‌تی نوێی هه‌رێمی كوردستان له‌سه‌ر پرسی نه‌وت له‌گه‌ڵ به‌غدا كۆبوونه‌وه بكرێت".
ئارام باڵه‌ته‌یی گوتیشی: "هه‌رێمی كوردستان له‌باره‌ی ڕاده‌ستكردنی نه‌وتەوە مه‌رجی هه‌یه، ئه‌مه شتێك نییه تۆ به ماوه‌ی ده‌یان ساڵ كارت بۆ كردووه سیاسه‌تت بۆ داناوه به ئاسانی به به‌غدا بڵێین فه‌رموو ئه‌وه نه‌وته‌كه‌م، یان ده‌بێ حكوومه‌تی عێراق پاره‌ی كۆمپانیا نه‌وتییه‌كان له كوردستان بدات، یان ده‌بێ به‌و نه‌وته‌ی كوردستان خۆی دهیفرۆشێت پاره‌ی ئه‌و كۆمپانیایانه بدات، نابێ ئێمه نه‌وت ڕاده‌ستی به‌غدا بكه‌ین، ئه‌ویش ئاماده نه‌بێت پاره‌ی كۆمپانیاكان بدات".
باڵه‌ته‌یی ئه‌وه‌یشی خسته ڕوو: "دەبێ هه‌رێمی كوردستان و به‌غدا لێک تێبگەن، كه كێ ئه‌و پارەیە ده‌دات؟ ئه‌گه‌ر هه‌رێمی كوردستان بیدات، كه‌وایه ده‌بێ نه‌وت بفرۆشین، تا قه‌رزه‌كان و پاره‌ی كۆمپانیاكان بده‌ین، ئه‌گه‌ر به‌غدا ده‌یدات ئه‌وه بابه‌تێكی دیكه‌یه و قسه‌ی خۆمان ده‌كه‌ین."
باڵه‌ته‌یی ڕایشیگه‌یاند: "كورد نوێنه‌ری له كۆمپانیای سۆمۆ نییه و تا ئێستاش مامه‌ڵه‌ی نه‌وتمان له‌گه‌ڵ به‌غدا نه‌بووه كه بزانین ده‌بێ نوێنه‌رمان له‌و كۆمپانیا هه‌بێت، یان نا؟ چونكه هێشتا بڕیارمان نه‌داوه كه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ سۆمۆ ده‌كه‌ین، یان نا؟ چونكه لە به‌غداوه هێشتا عه‌قڵیه‌تێكی مه‌ركه‌زی هه‌یه، بۆیه جارێ گرفتمان ئه‌وه‌یه كه ده‌بێ ئالیه‌تێك له‌گه‌ڵ ئه‌و عه‌قڵیه‌ته بدۆزرێته‌وه."
هه‌رله‌م بارەیەوه, گولیزار ڕه‌شید سندی, جێگری سه‌رۆكی لێژنه‌ی وزه و سامانه سروشتییه‌كان، بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی: "یه‌كێك له پرسه هه‌ره گرنگه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا پرسی نه‌وته، هێشتا به‌رچاومان ڕوون نییه كه چی بكرێت، به‌ڵام ئه‌م پرسانه ده‌كه‌وێته دوای پێكهێنانی كابینه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و ده‌بێ له‌و بارەیەوه هه‌ماهه‌نگی له نێوان په‌رله‌مان و حكوومه‌تدا هه‌بێت، به‌ڵام له هه‌مووی گرنگتر به‌غدا ده‌بێ ئه‌ركی خۆی له جێبه‌جێكردنی شایسته داراییه‌كان جێبه‌جێ بكات و هه‌نگاو له‌و بارەیەوه بنرێت".
گولیزار ڕه‌شید سندی گوتیشی: "هه‌رێمی كوردستان داوا ده‌كات ئه‌م پرسانه به گفتوگۆ چاره‌سه‌ر بكرێن و لێژنه‌ی باڵای هه‌ردوولا له‌سه‌ر ئه‌م پرسانه كۆ ببنه‌وه و میكانیزمی گونجاو بدۆزرێته‌وه، چونكه هه‌رێمی كوردستان ڕاسته‌وخۆ ناچێته ژێریاری داواكاریی به‌غدا، ئه‌گه‌ر له به‌رژه‌وه‌ندیی خه‌ڵكی كوردستان نه‌بێت"
kdp-
