نه‌جمه‌دین كه‌ریم: به ئازادی له به‌یرووتم
د. نه‌جمه‌دین كه‌ریم، لە لێدوانێکیدا بۆ (كوردستان24) ڕایگەیاندووە، "به‌م زووانه ده‌گه‌ڕێمه‌وه هەرێمی كوردستان و ئه‌م ڕووداوه‌ش هیچ په‌یوه‌ندی به پۆلیسی نێوده‌وڵه‌تی (ئینته‌رپول)ـه‌وه نییه و به‌ڵكو داوای حكومه‌تی عه‌بادی بووه له وڵاتانی عه‌ره‌بی، كه هیچ كاریگه‌رییه‌كی نییه"
گوتیشی: "هیچ كێشه‌یه‌كی گه‌شتكردنم نییه و پێشتریش چه‌ندین جار گه‌شتم بۆ ده‌ره‌وه كردووه.
هەروەها نه‌جمه‌دین كه‌ریم، سوپاسی هه‌موو ئه‌و كه‌س و لایه‌نانه‌ی كردووه، كه په‌رۆشی ههواڵزانینی بوونه و له په‌یوه‌ندیدا بوونه له‌گه‌ڵی.
دوێنێ نووسینگەی ڕاگەیاندنی دکتۆر نەجمەدین کەریم لە ڕوونکردنەوەیەکدا دەنگۆی دەستگیرکردنی ناوبراوی لە وڵاتی لوبنان ڕەتکردەوە و ڕایگەیاند، "دروستکردنی ئەم جۆرە هەواڵانە بۆ چەواشەکردن و بەلارێدابردنی هاونیشتمانیانە و هەروەها بۆ دوورخستنەوەی ڕای گشتیە لەو کیشە و گرفتانەی ئەمڕۆ لە پارێزگای کەرکووک هەیە".
باسنيوز
