خورماتوو.. ئاگر لە دەغڵودانی جووتیارانی كورد بەر بوو

خورماتوو.. ئاگر لە دەغڵودانی جووتیارانی كورد بەر بوو
ئاگر لە دەغڵودانی جووتیارانی گوندێكی كوردنشینی سەر بە قەزای خورماتووی سەر بە پارێزگای سەڵاحەدین بەر بوو.

ئەمڕۆ چوارشەممە 22/5/2019 ئەكرەم محێدین، جووتیارێكی گوندی (ئەلبو سەباح)ی كوردنشینی سەر بە قەزای خورماتووە، ڕايگەیاند: "دەستێكی ڕەش درەنگانی شەوی رابردوو، ئاگریان لە دەغڵودانی زەوییە كشتوكاڵییەكانی گوندەکەمان بەر دا، ئەوەش بووە هۆی ئەوەی كە جووتیارانی گوندەكە زیانیان پێ بگات".

گوتیشی، هیچ تیمێكی ئاگركوژێنەوە یا خود لایەنە پەیوەندیدارەكانی‌تر نەهاتونە بۆ كوژانەوەی ئاگرەكە.

تاكوو ئامادەكردنی ئەو هەواڵە ئاگرەكە لەسەر زەویی كشتوكاڵی گوندی ئەلبوسەباح ئەگڕێت و نەكوژاوەتەوە.

هەربەپێی زانیارییەكان، ئێوارەی دوێنێ سێشەممە ئاگر لە دەغڵودانی زەوییە كشتوكاڵییەكانی گوندی (پیرئەحمەد)ی سەر بەخورماتوو بەر درا.

ماوەی چەند رۆژێكە لە زۆربەی ناوچە داگیركراوەكان ئاگر لە دەغڵودانی جووتیارانی كورد بەردەدرێت و ئەمەش لە کاتێک دایە کە تاکوو ئێستا بەشێکی زۆر لە دەغڵودانی ئەمساڵ دروێنە نەکراون.










باسنيوز
Top