چەند زانیارییەکی گرنگ لەبارەی مووچەی فەرمانبەران ئاشکرا دەکرێت

چەند زانیارییەکی گرنگ لەبارەی مووچەی فەرمانبەران ئاشکرا دەکرێت
لەبارەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان، لێژنەی دەستپاکی چەند زانیارییەکی گرنگ ئاشکرا دەکات.

سەعید مستەفا تەتەرخان، جێگری سەرۆکی لێژنەی دەستپاکی و سکاڵا لە پەرلەمانی کوردستان ڕايگەیاند، بەدواداچوون بۆ قۆناغەکانی سیستەمی بایۆمەتری دەکەن، تا بزانن کێ دوو مووچەی ھەیە و مووچەی کێ بڕاوە، ”ئەگەریش پێویست بکات، لێژنەی وردبینی دووبارە دروست دەکرێتەوە و دانیشتن و قسەی لەسەر دەکرێت“.

ئەوەشی ئاشکرا کرد کە لە کابینەی داهاتووی حکوومەتی هەرێمی کوردستاندا ”سیستەمی مووچە لە کوردستان ڕێک دەخرێتەوە“.

ڕوونیشی کردەوە: ”کۆمەڵێک جیاوازی لە مووچەی فەرمانبەران و پێشمەرگە و ھێزەکانی ناوخۆ ھەیە، ئەو پڕۆژە یاساییەی کە دامان ناوە، دەبێت مووچە لە کوردستان ڕێک بخرێتەوە، بۆ نموونە فەرمانبەر ھەیە دەرماڵەی لە ٥٠٪ و فەرمانبەریش هەیە لە ٢٠٪یە، یان زیاتر و کەمتر، ئەمانە سەرجەمیان ڕێک دەخرێنەوە“.










باسنيوز
Top