سلێمای.. له‌ باخی گشتی تەقە لە کەسێک کرا

 سلێمای.. له‌ باخی گشتی تەقە لە کەسێک کرا

ئه‌و كه‌سه‌ی‌ له‌ باخی‌ گشتی‌ كه‌سێكی‌ بریندار كرد، له‌لایه‌ن هێزه‌كانی‌ پۆلیسه‌وه‌ ده‌ستگیر كرا.

کاتژمێر 11ی بەیانی ئه‌مڕۆ 2019/5/21، لە باخی گشتیی شاری سلێمانی، گەنجێک تەقەی‌ لە کەسێک کرد و برینداری كرد، بەڵام لە لایەن پۆلیسی سلێمانییەوە تەقەکەرەکە دەستگیر کرا.

بە گوێرەی راگەیەندراوێکی پۆلیس، تۆمه‌تباره‌كه‌ ناوی‌ (ر، س، ع) له‌دایكبوی‌ ساڵی‌ 2000ه‌ و له‌لایه‌ن بنكه‌ی‌ پۆلیسی‌ سه‌راوه‌ په‌ڕاوی‌ لێكۆلینه‌وه‌ بۆ روداوه‌كه‌ كرایه‌وه‌ و لێكۆڵینه‌وه‌كان ده‌ستیان پێ كردووه‌.

، تەقەکەرەکە کوڕێکی گەنج بووە و دوو گولـلەی لە کەسێکی بە تەمەن داوە.

پۆلیسی سلێمانی ئاشکرای کردووە، دوای‌ روداوه‌كه‌، له‌لایه‌ن هێزه‌كانی‌ پۆلیسه‌وه‌ برینداره‌كه‌ ره‌وانه‌ی‌ نه‌خۆشخانه‌ی‌ فریاكه‌وتنی‌ سلێمانی‌ كرا.
k24-
Top