كچه رۆژنامه‌نووسێكی ئێزدی رزگار كرا
دوای پێنج ساڵ له رفاندنی له لایه‌ن داعشه‌وه كچه رۆژنامه‌نووسێكی ئێزدی له سووریا دۆزرایه‌وه و رزگار كرا.
نووسینگه‌ی رزگاركردنی رفێندراوه ئێزدییه‌كان، رایگه‌یاند، پێش پێنج ساڵ داعش له شنگال (ناڤین ره‌شۆ)یان رفاندبوو، به‌ڵام توانرا ناوبراو بدۆزرێته‌وه و رزگار بكرێت.
نووسینگه‌كه روونیكردووه‌ته‌وه، ناڤین(25 ساڵ) له شنگال، پێشكه‌شكاری به‌رنامه بووه له رادیۆی (چیای شنگال)، پێش ئه‌وه‌ی داعش په‌لاماری شاره‌كه‌یان بدات.
داعش له 3ی ئاب/ ئۆگستی 2014 په‌لاماری شارۆچكه‌ی شنگالی دا و به‌و هۆیه‌وه ده‌یان هه‌زار هاووڵاتی ئێزدی ئاواره بوون و زیاتر له 3 هه‌زار هاووڵاتی دیكه‌ش كه زۆرینه‌یان ئافره‌تن بێسه‌روشوێن بوون.
k24-
