بەربژێرێکی ترى لیستی پارتی بووە ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق
مەحموود ئێزدی، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی گوت: "دەزگای هەڵبژاردنی پارتی ئەمڕۆ پێی ڕاگەیاندین، خالیدا خەلیل ڕەشۆ، بەربژێری پارتی لە سنووری قەزای شیخانی پارێزگای نەینەوا خۆی لەسەر پاریزگای نەینەوا کاندید کردبوو، ئەمڕۆ کێشەکەی یەکلاکرایەوە و وەک ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لەلایەن دادگاوە شەرعیەتی پێدرا.
مەحموود ئێزدی گوتی: "ئێستا خالیدا خەلیل بە بڕیاری دادگا بووەتە ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و لە نزیکترین کاتیشدا سوێندی یاسایی دەخوات و ڕێکارە یاسایییەکان جێبەجێ دەکات."
جێگەی ئاماژەیە پێشووتر سەفوان گەرگەری هەر لە لیستی پارتی لەو شوێنە ئەندامی ئەنجوومەن بوو تا ئەمڕۆ دادگا بە فەرمیی کێشەکەی یەکلاکردەوە و خالیدا خەلیل بە فەرمیی وەک ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەران پەسەند کرا.
لە ١٢-٥-٢٠١٨ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کرا، ساڵێک بەسەر هەڵبژاردنەکاندا تێپەڕیوە و لەو هەڵبژاردنەدا پارتی دیموکراتی کوردستان توانی ٢٥ کورسی بەدەست بێنیت و بووەتە حزبی یەکەم لەسەر ئاستی کوردستان و عێراق.
kdp-
