لە حاجی ئۆمەران نزیکەی 50 تۆن لە ماکارۆنی گەڕێندرایەوە بۆ ئێران

لە حاجی ئۆمەران نزیکەی 50 تۆن لە ماکارۆنی گەڕێندرایەوە بۆ ئێران
لە کۆمەڵگای دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران نزیکەی 50 تۆن لە ماکارۆنی گەڕێندرایەوە بۆ وڵاتی ئێران.

کۆمەڵگای دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران، لە ڕاگەیاندراوێکدا کە تێیدا بڵاوی کردووەتەوە، "ئه‌مڕۆ سێشەممە 21/5/2019 هه‌ڵساین به‌ گه‌ڕانه‌وه‌ی 2 بار هەڵگر بە بڕی 49 تۆن و 940 کیلۆگرام لە ماکارۆنی جیهان، کە لەلایەن لێژنەی هۆبەی نمونەی خۆراک پشکنینی بۆ کرا، بەڵام لە پشکنینیدا دەرنەچوو".

ڕوونیشکراوەتەوە، ماکارۆنییەکە مێژووی دەرچوون و بەسەرچوونی لەسەر نەبوو، بۆیە لەلایەن لێژنەی هاوبەشی کۆمەڵگا گەڕێندراییەوە بۆ وڵاتی ئێران.










باسنيوز
Top