پۆلیسی سلێمانی تۆمەتبارێک دەستگیر دەکات
ئەمڕۆ سێشەممە 21/5/2019، بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی، لە پەیجی فەرمیی خۆی، لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (فەیسبووک)، ڕاگەیاندراوێکی بڵاو کردەوە، تێیدا ھاتووە: "پێشنیوەڕۆی ئەمرۆ لە باخی گشتیی سلێمانی، گەنجێک تەقەی لەکەسێکی دیکە کرد و برینداری کرد، دواتر تۆمەتبارەکە لەلایەن مەفرەزەکانی بەشی پۆلیسی فریاکەوتنەوە دەستگیر کرا".
ئاماژە بەوەش دراوە، تۆمەتبارەکە ناوی (ر، س، ع)ە و لەدایکبووی ساڵی 2000ە و لەلایەن بنکەی پۆلیسی سەراوە پەڕاوی لێکۆلینەوە بۆ ڕووداوەکە کرایەوە و لێکۆڵینەوەکان دەستیان پێ کردووە.
پۆلیسی سلێمانی ئەوەشی خستووەتە ڕوو، دوای ڕووداوەکە لەلایەن ھێزەکانی پۆلیسەوە بریندارەکە ڕەوانەی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی سلێمانی کراوە.
باسنيوز
