لە رەمەزان دیاردەی سواڵكردن زیاد دەكات

 لە رەمەزان دیاردەی سواڵكردن زیاد دەكات

دیاردەی سواڵکردن لە شەقام و شوێنە گشتییەکانی سلێمانی زیادیکردووە، بە جۆرێک لە ھەر شەقام و مزگەوتێک دا چەندین سواڵکەر دەبینرێن، کە به‌شێکیان منداڵن، بەپێی زانیارییەكانی پۆلیسی سلێمانی ئەوانە بەشێوەی باند لە دەرەوە دێنە شارەکانی ھەرێم و به‌مجۆره‌ پاره‌ په‌یدا ده‌كه‌ن، بەتایبەتیش منداڵان و کەسانی خاوەن پێداویستی تایبەت بەکاردەھێنن.

وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی رایدەگەیەنێت، زۆرینەی ئەو کەسانەی ئەم کارەدەکەن، خەڵکی دەرەوەی ھەرێمی كوردستانن، یان ئاوارەو پەنابەرانی ناوچەکانی خواروی عێراقن، بۆیە ھەڵمەتەکانیان بەردوامە لە ده‌ستگیركردنی ئەو کەسانە و ناردنەوه‌یان بۆ شوێنی خۆیان.


k24-
Top