زەردەشت بابان: ئەمەریکا پەیوەندیی خۆی لەگەڵ کوردستان نەبڕیوە
ئەمەریکا لە ڕێگای وەزارەتی دەرەوەی خۆیەوە فەرمانی کشانەوەی فەرمانبەرەکانی لە باڵیۆزخانەی بەغدا و کۆنسووڵخانەی گشتیی هەولیر دەرکرد.
زەردەشت بابان، ڕاوێژکاری پارتی کۆمارییەکانی ئەمەریکا، کە دۆنالد ترامپ سەرۆکایەتیی دەکات، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی گوت: "ئەمەریکا لەگەڵ هەرێمی کوردستان پەیوەندیی خۆی نەبڕیوە، کشانەوەی کارمەندەکان لە کۆنسووڵخانە و باڵیۆزخانەکان مانای ئەوە نییە کە پەیوەندییان لەگەڵ کورد خراپە، پێ دەچێت ئەو فەرمانبەرانە لە شوێنێکی تر بخرێنە سەر کار."
زەردەشت گوتیشی: "ئەو کۆنسووڵخانەیەی هەولێر بەشێکە لە باڵیۆزخانەی بەغدا، بۆیە هەر کشانەوەیەک لە عێراق، هەولێریش دەگرێتەوە."
kdp-
