كۆنسوڵگەی ئەمریكا لە هەولێر لێدوانێكی بڵاو كردەوە
لە لێدوانەكەدا هاتووە "ئەمەریکا پابەند دەمێنێتەوە بە کارکردن لەگەڵ ھەموو پێکھاتە ئاینیەکان لە عێراق، بە ھەرێمی کوردستانی عێراقیشەوە، بەردەوام دەبین لە ھەماھەنگیکردن و بە لە نزیکەوە کارکردن لەگەڵ ھاوشانە لۆکاڵیەکانمان و ڕابەرانی کۆمەڵگا بۆ جێبەجێکردن و چاودێریکردنی ئەو پرۆگرامانەی لە ئێستە و داھاتووش بە پارەی ئەمەریکا تەمویل دەکرێن لە سەرانسەری وڵاتدا، سەرەڕای گۆڕانکاری لە باری ئیشکردنماندا، پاراستنی مافی ھەموو پێکھاتە ئاینیەکان کاری لە پێشینەی سەرۆک و جێگری سەرۆک و وەزیری دەرەوەی ئەمەریکایە".
ئاماژەش بەوە دراوە "وەک پشتیوانیکردن لە بڕیاری جێگری سەرۆک لە مانگی ئۆکتۆبەری ٢٠١٧ و ھەروەھا لە ڕێی دەرچواندنی یاسای ه.ڕ ٣٩٠، ئەمەریکا وەبەرھێنان دەکات بە تایبەتی بۆ یارمەتیدانی پێکھاتە ئاینی و نەژادیە چەوسێندراوەکان لە باکووری عێراق بۆ ئەوەی بتوانن بگەڕێنەوە سەر ماڵەکانیان و کۆمەڵگاکانیان ببووژێننەوە. ئەم کۆمەکانە ھەوڵی کورتخایەن و مامناوەند و دوورمەوداش لەخۆ دەگرن کە یارمەتی پڕکردنەوەی ئەو پێداویستیانە دەدات کە ھەنووکەیین و پارێزەری ژیانن و ھەروەھا بووژێنەرەوەن بۆ ئەو خەڵکانە. ھەروەھا دەستڕاگەیشتن بە خزمەتگوزاریە گرنگەکان دەگەڕێنێتەوە و ژێرخانە گرنگەکان نۆژەن دەکاتەوە و ھەلی کار باشتر دەکات و پشتیوانیکردنی کار و بازرگانی لۆکاڵی دەکات و ھەروەھا ھانی کاراکتەرە لۆکاڵی و نیشتیمانیەکان دەدات بۆ ڕێگەگرتن لە کارەسات لە داھاتوودا".
لە لێدوانە هاوبەشەكەدا ئەوەش هاتووە "دەرفەتی زۆرمان ھەبووە بۆ کۆبوونەوە لەگەڵ ھاوبەشەکانمان لە خەڵکی ناوچەکە خۆیان و پاڵپشتی داراییمان بۆ ژمارەیەک پڕۆژەی گرنگ دابین کردووە لە قەرەقۆش و کەرەملێس و باشیقە و شێخان و تەلسقۆف و لالش و ئەلقۆش و شەنگال و موسڵ و ناوچەکانی تر. بە خۆشحاڵیەوە دەڕوانینە فراوانکردن و تۆخکردنەوەی ئەم کاری پێکەوەیی و ھاوبەشیکردنە گرنگانە".
لە كۆتاییشدا رایانگەیاندووە كە بە خۆشحاڵیەوە دەڕواننە کارکردن لەگەڵ سەرجەم پێکاھاتە ئاینیەکان و کەمینەکان لە عێراق، تا بەردەوام بن لە بە ئەنجامگەیاندنی ئەم کارە گرنگە بۆ بەدەستھێنانی ئامانجە ھاوبەشەکانیان و ڕێخۆشکردن بۆ عێراقیەکان لە سەرجەم مەزھەبەکان بۆ گەڕانەوە بۆ زێدی خۆیان بە سەلامەتی و بە شکۆوە.
باسنيوز
