وەزارەتی پەروەردە ئاگادارییەکی لەبارەی تاقیکردنەوەکان بڵاو کردەوە

وەزارەتی پەروەردە ئاگادارییەکی لەبارەی تاقیکردنەوەکان بڵاو کردەوە
وەزارەتی پەروەرە، لەبارەی دەستپێکردنی تاقیکرنەوە گشتییەکانی پۆلی 12ی ئامادەیی و 9ی بنەرەتی، ئاگادارییەک بڵاو دەکاتەوە.

لە نووسراوێکی فەرمی وەزارەتی پەروەردەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، کە ئاراستەی بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەکان کراوە و تێیدا هاتووە، "لەبەر باری دەروونی و ئەو دۆخە هەستیارەی کە قوتابیان و خوێندکارانی خۆشەویست لەم کاتەدا پێیدا تێدەپەڕن، سەرجەم مامۆستا و بەڕێوەبەر و سەرپەرشتیاران ئاگادار دەکاتەوە کە لەبوونی هەر سەرنج و تێبینیەک لەڕێگەی ناوەندی کارگێڕییەوە سەرووی خۆیان ئاگادار بکەنەوە، بەهیچ شێوەیەک نابێت لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و ڕاگەیاندن بڵاو بکرێتەوە".

ڕوونیشکراوەتەوە، کە بەپێچەوانەی ئەو بڕیارە رێکاری یاسایی و کارگێڕیان بەرامبەریان دەگرێتەبەر.











باسنيوز
Top