پەرلەمانتارێک: ناوەڕاستی هەفتەی داهاتوو پەرلەمانی کوردستان کۆ دەبێتەوە
زانا مەلا خالید، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لە فراکسیۆنی پارتی ڕايگەیاند: " پەرلەمانی کوردستان بەمەبەستی دەنگدان لەسەر کاندیدەکانی سەرۆکی هەرێم لە ناوەڕاستی هەفتەی داهاتوو دانیشتن ئەنجام دەدات".
ڕوونیشی کردەوە: "هیچ یەکێک لە کاندیدەکان ئامادەی دانیشتنەکە نابن، بەڵکوو دوای دەنگدان، ئەو کەسەی دەنگی پێدراوە و هەڵبژێردراوە دێتە ناو هۆڵی پەرلەمان و سوێندی یاسایی دەخوات".
ڕێکەوتی ٣٠\٩\٢٠١٨ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان ئەنجام درا، هەرچەندە بەپێی دابەشکردنی پۆستەکان پۆستی سەرۆکی هەرێم و سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پشکی پارتییە، هەروەها سەرۆکی پەرلەمانیش پشکی یەکێتی دەبێت، بەڵام تا ئێستا ئەو حزبە لە نێوان (ڕێواز فایەق و بێگەرد تاڵەبانی) پۆستەکەی یەکلا نەکردووەتەوە.
باسنيوز
