سەرۆک فراکسیۆنە کوردستانییەکان لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی عێراق کۆ دەبنەوە
بەھار مەحموود، پەرلەمانتار لە فراکسیۆنی بزووتنەوەی گۆڕان لەمبارەوە راگەیاند: کۆبونەوەکە لەسەر داواکاریی سەرۆکوەزیرانی عێراقە و من لەجیاتی سەرۆکی فراکسیۆنی گۆڕان بەشداریی کۆبوونەوەوکە دەکەم".
ئەو پەرلەمانتارە گوتیشی: "لەو کۆبوونەوەیەدا باسی بارودخی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێمی کوردستانی لەگەڵ دەکەین، بەتایبەت سووتاندنی دەغڵودانی جووتیاران و جموجوڵەکانی داعش لەو ناوچە کوردستانییەکان دەخەینە بەرباس".
ڕاشی گەیاند: "هاوکات لەبارەی رووداوەکانی پەلکانە و داگیرکردنی زەویی جووتیارە کوردەکان گفتوگۆیان لەگەڵ دەکەین".
فراکسیۆنە کوردستانییەکان لەگەڵ عادل عەبدولمەھدی باسی پارەی گەنمی جووتیاران دەکەن و داوا دەکەن پارەکەیان بۆ سەرف بکرێت.
ئەم کۆبوونەوەیەی سەرۆک فراکسیۆنە کوردستانییەکان و سەرۆکوەزیران، چەند بابەتێکی گرنگی دیکەی تێدا باس دەکرێت.
باسنیوز
