بڕیارێكی حكوومه‌ت له باره‌ی زه‌وی و زار ناڕه‌زایی لێده‌كه‌وێته‌وه
ئه‌وه له‌كاتێكدایه، حكوومه‌تی هه‌رێم خۆی ئه‌و زه‌ويیانه‌ی وه‌ك و قه‌ره‌بوو به‌و كه‌سانه داوه كه زه‌وییه‌كانیان به‌ر پرۆژه و ماسته‌ر پلانی شاره‌كان كه‌وتوون، ئێستاش وه‌كو خۆیان ده‌ڵێن: "دوای 9 ساڵ حكومه‌تی هه‌رێم له به‌ڵێن و بریاره‌كانی خۆی په‌شیمان بووه‌ته‌وه و داواده‌كه‌ن چاره‌سه‌ری كێشه‌كه‌یان بۆ بكرێت".
زه‌وییه‌كانی باغلومنار كه به زه‌وی 3% ناسراوه، ده‌كه‌وێته نزیك شه‌قامی 120 مه‌تری شاری هه‌ولێر. له ساڵی 2009 وه‌ك قه‌ره‌بوو به‌فه‌رمانی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران به ژماره‌یه‌ك جووتیاری ناوچه‌كه دراوه، له‌ماوه‌ی نۆساڵی رابردوودا كڕین و فرۆشتنیان پێكراوه و له فه‌رمانگه په‌یوه‌ندیداره‌كان بێ كێشه مامه‌ڵه‌ی فه‌رمی و تاپۆیان بۆكراوه.
ئێستاش به گوێره‌ی فه‌رمانێكی حكوومه‌تی هه‌رێم به ژماره 2705 كه له رێككه‌وتی 11ى 6ى 2018 ده‌رچووه، هه‌موو مامه‌ڵه‌یه‌كی فه‌رمی زه‌وییه‌كانی كه به 3% ناسراون ڕاگیراوه.
ئه‌مه‌ش ناڕه‌زایی خاوه‌ن موڵك و كڕیار و فرۆشیارانی لێكه‌وتووه‌ته‌وه و وه‌كو خۆیان ده‌ڵێن: "سه‌ره‌ڕای زه‌ره‌ر و زیانی ماددی، كێشه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تیشی لێ ده‌كه‌وێته‌وه".
ئه‌و جووتیارانه‌ی زه‌وییه‌كانیان به‌ر ماسته‌رپلانی هه‌ولێر كه‌وتووه و له ساڵی 2009 به‌م زه‌ويیانه قه‌ره‌بوو كراونه‌ته‌وه، ئێستا وه‌ك خۆیان ده‌ڵێن دوای 9 ساڵ حكوومه‌تی هه‌رێم له‌و بریار و به‌ڵێنه په‌شیمان بووه‌ته‌وه كه پێشتر بۆ تاپۆكردنی ئه‌و زه‌وییانه داويه‌تی، ئه‌و كه‌سانه‌شی كه له‌و بڕیاره‌ی حكومه‌تی هه‌رێم زه‌ره‌رمه‌ند بوون، ئێستا پارێزه‌ریان گرتووه و له رێگه‌ی پارێزه‌ره‌كه‌یانه‌وه داوای مافى خۆیان له حكوومه‌تی هه‌رێم ده‌كه‌ن.
به‌گوێره‌ی به‌دووداچوونه‌كان ژماره‌ی ئه‌و زه‌ویانه‌ی كه بریاره‌كه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم ده‌یانگرێته‌وه ته‌نها له‌شاری هه‌ولێر نزیكه‌ی 7000 پارچه زه‌وییه، هه‌ر بۆیه خاوه‌نه‌كانیان داوا ده‌كه‌ن كه حكوومه‌تی هه‌رێم پابه‌ندی به‌ڵێن و نووسراوه فه‌رمییه‌كانی بێت و زه‌وییه‌كانیان بۆ تاپۆ بكات كه پێشتر وه‌ك قه‌ره‌بوو له بڕی زه‌وییه كشتوكاڵییه‌كانیان پێیاندراوه.
k24-
