32 ساڵ بەسەر یادی راپەڕینی رواندزدا تێدەپەڕێت

32 ساڵ بەسەر یادی راپەڕینی رواندزدا تێدەپەڕێت
ئەمڕۆ یەكشەممە 19/5/2019 هاوكاتە لەگەڵ یادی 32 ساڵەی راپەڕینی خەڵكی رواندز بەرامبەر بە دامودەزگاكانی حیزبی بەعس كە لەئەنجامدا ژمارەیەك خەڵكی شارەكە بوونە قوربانی و بێسەروشوێن كران.

لە رۆژی 19/5/1987 جەماوەری شاری رواندز لەدژی دامودەزگاكانی حیزبی بەعس راپەڕین و بە خوێنی شەش شەهید و چەندین بریندار شارەكەیان لە حیزبی بەعس پاك كردەوە، دوایی تێپەڕبوونی ساڵێك بەسەر راپەڕینەكەدا رژێمی بەعس بۆ تۆڵەكردنەوە لە خەڵكی رواندز لە 15/6/1988 هێرشی كردە سەر شارەكە و دەستی كردە رەشبگیری و گرتن و زیندانیكردنی خەڵك و لە ئەنجامدا 13 رۆڵەی رواندز ئەنفال و بێسەروشوێن كران.










باسنيوز
Top